ئه‌ردۆغان:له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتوین بۆ ریشه‌کێشکردنى په‌که‌که
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ردو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى رێکه‌وتون بۆ ریشه‌کێکردنى په‌که‌که و ده‌شڵێت:" هه‌رلایه‌نه‌کیش پشتگیرى له په‌که‌که بکات ئه‌وه به‌رپرسیاره له کوشتنى سه‌ربازانى تورکیا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له لێدوانێکییدا رایگه‌یاند:"که‌س مافى لێپرسینه‌وه‌ى نیه له تورکیا کاتێک ئۆپراسیۆن له عێراق و سوریا ئه‌نجامده‌دات به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژه‌یه به‌رامبه‌ر سه‌ربازانى تورکیا کرا، هه‌ر لایه‌نێکیش پشتگیرى له په‌که‌که بکات ئه‌وه ده‌ستى تێکه‌ڵکردوه له کوشتنى سه‌ربازانى تورکیا".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ردو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى رێکه‌وتون بۆ ریشه‌کێکردنى په‌که‌که".
ئه‌ردۆغان داواى له وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌مریکا کرد که ده‌ست له پشتیوانیکردنى په‌که‌که هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ناتۆ به‌رده‌وامبێت.
دوێنێ تورکیا نیگه‌رانى خۆى به‌رامبه‌ر به‌یاننامه‌که‌ى ئیداره‌ى بایدن ده‌ڕبڕى و ئه‌ردۆگان به گاڵته‌جاڕیى وه‌سفیکرد.