‌ره‌غد سه‌دام حسێن کوشتنى حسێن کاملى هاوسه‌رى ده‌گێرێته‌وه‌

"عوده‌ى رۆڵى هه‌بوو له‌ کوشتنى حسێن کامیل و به‌ره‌زامه‌ندى باوکم بوو"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ره‌غد کچی سه‌دام حسێن، سه‌رۆکى رژێمى به‌عسى روخاو چیرۆکى کوشتنى حسێن کاملى هاوسه‌رى و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ عێراق ده‌گێڕێته‌وه‌ و رایگه‌یاند:"هه‌ندێک که‌س بڕیاره‌کانى حسێن کامل به‌شێوه‌یه‌کى خراپ لاى باوکى باسکردوه‌"، راشیگه‌یاند:"من پشتگیرى چوونم بۆ ئوردون کرد، ئه‌گه‌ر عێراقمان جێنه‌هێشتایه‌ روبارێک خوێن ده‌ڕژا".

ره‌غد کچه‌ گه‌وره‌ى سه‌دام حسێن، سه‌رۆکى رژێمى به‌عسى روخاو له‌ به‌شى دووه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ رایگه‌یاند: "من پشتگیرى بڕیارى جێهێشتنى عێراقم کرد بۆ ئوردن، که‌ حسێن کامل بڕیاره‌که‌یدا، دواى دروستبونى ناکۆکى و لێکتێنه‌گه‌یشتن له‌ نێوان سه‌دام حسێنى باوکم و حسێن کاملى هاوسه‌رم، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بماینایه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ روبارێک خوێن ده‌ڕژا".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نه‌مزانى له‌کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا له‌ ئوردن به‌رنامه‌ى چیه‌ و باسى چى ده‌کات، پێم سه‌یربو، که‌ وتى ده‌بێت سیسته‌مى حکومڕانى له‌ عێراق بگۆڕدرێت، دواى ئه‌وه‌ى که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ شه‌ڕێکى توندمان کرد، راسته‌وخۆ بڕیارمدا جێى بهێڵم و بگه‌ڕێمه‌وه‌ عێراق".

هاوکات، کچه‌گه‌وره‌ى سه‌دام حوسێن وتیشى:"من پێم نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق، چونکه‌ ویستم هه‌ندێک کات تێپه‌ڕبێت بۆ ئه‌وه‌ى راستیه‌کان ده‌رکه‌ون و ئاشکرابن، به‌ڵام که‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ به‌غدا سه‌دام حسێنى باوکم پێى وتین، ده‌بێت له‌یه‌کتر جیاببنه‌وه‌، منیش زانیم که‌ ئه‌وه‌ روده‌دات".

له‌باره‌ى بڕیارى کوشتنى حسێن کامل، ره‌غد سه‌دام حسێن وتی، "بڕیارى کوشتنى حسێن کامل زیاتر عه‌شایه‌رى بوو نه‌ک بڕیارێکى حکومی، به‌ڵام بڕیاره‌که‌ له‌دواى ره‌زامه‌ندى باوکم درا و عوده‌ى رۆڵى هه‌بوو له‌و روداوه‌دا، زویربوم له‌ باوکم و هه‌ستیپێکرد که‌ نیگه‌رانم ویستى قه‌ره‌بوم بکاته‌وه‌، به‌ڵام رازینه‌بوم".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار