له‌به‌غدا دژى تورکیا خۆپیشاندانه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دژى له‌شکرکێشى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى تورکیا له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێکرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، به‌پێى میدیاى عێراقى که‌مێک پێش ئێستا ده‌یان که‌س له هاووڵاتیانى عێراقى وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى دژى له‌شکرکێشى و هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى عێراق، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى تورکیا له‌به‌غدا گردبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران دروشمى دژ به‌داگیرکارى تورکیایان به‌رزکردوه‌ته‌وه و داواده‌که‌ن، حکومه‌تى عێراق وه‌ڵامى ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رى خاکى عێراق بداته‌وه.
هاوکات به‌شێکى دیکه له خۆپیشانده‌ران داواده‌که‌ن، حکومه‌ت کار بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى کردنه ده‌ره‌وه‌ى هێزه بیانییه‌کان به‌سه‌ر تورکیاشدا جێبه‌جێبکات.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار