ئه‌مریکا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى گه‌یانده‌ رۆژئاڤا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بۆ یه‌که‌مجار له‌دواى ده‌ستبه‌کاربونى جۆبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، کاروانێکى چه‌ک ته‌قه‌مه‌نیان گه‌یانده‌ باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا (رۆژئاڤاى کوردستان) که‌ له‌ 60 بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى پێکهاتبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ى شوباتى 2021، ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه‌، کاروانێکى نوێى هاوکارى و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى که‌ له‌ 60 بارهه‌ڵگر پێکهاتبوو له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ قامیشلۆ له‌ رۆژئاڤاى کوردستان. 

بارهه‌ڵگره‌کان ده‌یان ئۆتۆمبێلى زرێپۆشى ئه‌مریکایان هه‌ڵگرتبوو، که‌ ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره‌ دواى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆو بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا.

ئه‌مریکا له‌شه‌ڕى دژى رێکخراوى چه‌کدارى داعش پشتیوانى خۆى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) راگه‌یاندووه‌، ئه‌م کاروانى هاوکاریانه‌ش ده‌بێته‌ 12 هه‌مین کاروانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رۆژئاڤا. 

ڕوانگه‌ى سوریا له‌ 14ى (شوبات/2)ى 2021 رایگه‌یاندبوو، نزیکه‌ى 50 بارهه‌ڵگر که‌ هه‌ڵگرى ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجستیبون، له‌ ڕێگه‌ى خاڵى سنووریى وه‌لید له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان چوونه‌ ناو قامیشلۆوه‌.
هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌ هاوپه‌یمانان پلانى دامه‌زراندنى بنکه‌یه‌کى نوێى سه‌ربازییان هه‌یه‌ له‌ سێگۆشه‌ى عێراق- سوریا-تورکیا له‌ ناوچه‌ى عه‌ین دیوار له‌ سنورى حه‌سه‌که‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار