‌هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیرکردنى ده‌یان چه‌کدارى داعشى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا له‌ ناوچه‌کانى دێرزور، ده‌یان چه‌کدارى داعشیان ده‌ستگیرکردون ‌و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌کدا گرتووه‌.

هه‌سه‌ده‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ى شوباتى 2021، راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه‌ بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ که‌ له‌به‌روارى 4 تا 14ى شوبات ئه‌نجامیان داوه‌، له‌ تۆڵه‌ى کوشتنى سه‌عیده‌ فه‌یسال، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى شارۆچکه‌ى ته‌ل شه‌عیر و جێگره‌که‌ى هند له‌تیف.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن بۆ ڕێگریکردن  بوه‌ له‌ ڕێکخستنى له‌ چه‌کدارانى داعش و به‌هێزبونیان له‌ ناوچه‌که‌دا.

هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا له‌ ناوچه‌کانى دێرزور که‌ به‌ به‌شداریى هێزه‌کانیان، یه‌په‌گه‌، یه‌په‌ژه‌ و ئاسایشى ناوخۆ به‌ڕێوه‌چووه‌، توانیویانه‌ 87 چه‌کدارى داعش ده‌ستگیربکه‌ن که‌ بکوژى ئه‌و دو ژنه‌یشى تێدایه‌"ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند جبه‌خانه‌یه‌کى داعشدا گیراوه‌ که‌ ده‌یان جۆر ‌و چه‌ک ‌و ته‌قه‌مه‌نییان تێدا بووه‌".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار