جۆوبایدن له‌باره‌ى ئێرانه‌وه راوێژ به ناتانیاهو ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌یه‌که‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌باره‌ى ئێرانه‌وه راوێژى پێ ده‌کات.
کۆشکى سپى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیى نێوان بایدن و ناتانیاهو بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا، کاتێک بایدن باسى له پابه‌ندى کردووه سه‌باره‌ت به ئاسایشى ئیسرائیل، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو که به‌نیازى به‌هێزکردنى هاوبه‌شیى ئه‌مریکا-ئیسرائیلن به هه‌موو ئاراسته‌کانییه‌وه و به هاریکارى به‌رگرییشه‌وه.
هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختیانکرده‌وه" له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیکردن له‌یه‌کترى و راوێژى نزیک له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌باره‌ت به بابه‌ته ئه‌منییه هه‌رێمییه‌کان به ئێران-یشه‌وه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: ''سه‌رۆک جه‌ختى له‌سه‌ر پشتیوانى ئه‌مریکا کرده‌وه له قۆناغى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ جیهانى عه‌ره‌بى و ئیسلامییدا. ئاماژه‌ى به‌وه‌یش کرد که گرنگیى ده‌دات به هه‌وڵه‌کانى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاشتیى له ناوچه‌که‌دا، به ئاشتیى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کانیشه‌وه".
ناتانیاهۆ و بایدن ئه‌وه‌شیان دووپاتکردووه‌ته‌وه که دڵنیاییاندا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى که درێژه‌دان به هاریکاریى ستراتیجى دژ به‌و ململانێیانه‌ى له ناوچه‌که‌دا رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵاتدایه.