باوکى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم کۆچى دوایى کرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ید قادر مسته‌فا، باوکى مسته‌فا سه‌یدقادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا کۆچى دواییکرد.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که"به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه، هه‌واڵى کۆچى دوایى که‌سایه‌تى دیارى کۆمه‌ڵایه‌تى و چاکه‌خواز خوالێخۆشبو (سه‌ید قادر مسته‌فا عه‌زیز) باوکى مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، "بۆ ئه‌م بۆنه ماته‌مه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى کاک مسته‌فا و خێزان و بنه‌ماڵه و هاورێیانى مام سه‌ید قادر ده‌که‌ین".
سه‌ید قادر مسته‌فا که‌سایه‌تییه‌کى ناسراو و کۆمه‌ڵایه‌تى سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بووه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه کۆچى دواییکرد، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌که‌ى له‌زێدى خۆى له قه‌ڵادزێ به‌خاک بسپێردرێت.