فوئاد حسێن ئه‌و که‌سانه ئاشکرا ده‌کات که هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامدا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى ده‌کات ئه‌و لایه‌ن و گروپانه‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامدا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بوون و به‌توندى سزا ده‌درێن.
فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵى فه‌رمى پارتى رایگه‌یاند:" به‌م نزیکانه وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان ده‌چنه‌وه به‌غداو له‌گه‌ڵ حکومه‌ت له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه ده‌گه‌نه رێککه‌وتن، به‌وه‌ش له حه‌وت رۆژى دیکه‌دا پرۆژه یاساى بودجه بۆ په‌سند کردن ده‌چێته په‌رله‌مان".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا باشن، به‌ڵام هه‌ندێ کێشه هه‌یه و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه دانوستان ده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر فوئاد حسێن ده‌ڵێت" ئه‌م هێرشه تیرۆرستى بوو دونیاى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ش ئیدانه‌یان کرد، ئێستا هه‌م حکومه‌تى عێراق و هه‌م هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌ردوولا ده‌زانن کێ ئه‌و هێرشانه‌ى کردوه، زانیارى له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌ر ده‌سته".
هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌و هێرشه‌یانکردوه کارێکى تیرۆرستیانه بووه که له‌به‌غداو له‌ناوچه‌کانى دیکه‌ش کردویانه، بۆیه ئه‌وانه رووبه‌رووى دادگا ده‌کرێنه‌وه‌و به توندى سزا ده‌درێن.
