هه‌ده‌په: تورکیا بێ په‌که‌که نابێت... هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى هه‌ده‌په رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌ستورى بنه‌ره‌تى نوێ، گوڕینى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌وڵى ته‌سفیه‌کردنى هه‌ده‌په هه‌وڵێکه بۆ دیزاینکردنى ئۆپۆزسیۆن و ده‌شڵێت:" تورکیا بێ په‌که‌که نابێت... هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوباتى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى فورات نیوز بڵاویکرده‌وه که مه‌ڕاڵ دانش به‌شتاش سه‌رۆکى فراکسیۆنى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:"ئه‌وانه‌ى ناتوانن سیاسه‌ت بکه‌ن، ناتوانن چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانى گه‌لانى تورکیا بدۆزنه‌وه و له رێگاى هێرشه‌کانیان له‌دژى هه‌ده‌په ده‌یانه‌وێت هه‌بوونى خۆیان بپارێزن".
هه‌روه‌ها به‌شتاش راشیگه‌یاند:" تورکیا بێ په‌که‌که نابێت، هه‌ده‌په به ته‌یکیدى ده‌بێت. هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. به ملیۆنان که‌س پشتگیرى له هه‌ده‌په ده‌که‌ن و ناتوانن به جارێک له‌ناوى ببه‌ن و نابێته پارتێکى دیکه، پێویسته ئه‌م راستیه به باشى ببینرێت."
هاوکات، به‌شتاش به‌بیریهێنایه‌وه که هه‌ده‌په پارتێکه به پێى یاساکان دامه‌زراوه، به شێوه‌یه‌کى ره‌وا و دیموکراتى سیاسه‌ت ده‌کات و راشیگه‌یاند:" خه‌باتمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وان وه‌ک پارته‌کانى دیکه قسه‌ى له‌به‌رکراو ناڵێن و له ئێستاشدا سیاسه‌ت چه‌قیبه‌ستووه".
مه‌ڕاڵ دانش به‌شتاش له‌باره‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى په‌رله‌مانتارى له په‌رله‌مه‌نتارانى هه‌ده‌په ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که " ئێستا نزیکه‌ى 200 دۆسیه هه‌یه. پێشتر ده‌ستوورى به‌ڕه‌تیش گۆڕا، زۆربه‌ى هاوڕێکانمان ده‌ستگیرکران. هه‌ده‌په گه‌وره‌تر بوو و به‌رده‌وامى به کاره‌کانیدا، بۆیه‌ش ئه‌و قسانه‌ى له‌سه‌ر مافى پارێزبه‌ندى ده‌کرێن، به ڕاى ئێمه هه‌وڵێکه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن. لیره‌دا ئامانج ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامى به هه‌بوونى خۆیان بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ده‌په له ئاستێکدایه که ده‌توانێت ئه‌نجام و هاوسه‌نگیه‌کان هه‌مووان بگۆڕێت".
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که مێژووى جیهان و تورکیا ده‌ریخستووه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک یارى به یاساکانى هه‌ڵبژاردن بکات، شکست ده‌هێنێت.