ته‌ندروستى سلێمانى: نیوه‌ى تووشبوانى کۆرۆنا ئه‌وانه‌ن له ئێران گه‌راونه‌ته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند، ئاماره‌کانى کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى هێواش به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕۆن و ئه‌وان پشکنینه‌کانیان به‌رده‌وامه، راشیگه‌یاند:"ده‌بێت سنوره‌کان زۆر به‌هێزبکرێن، چونکه ئێستا خاڵى لاوازى ئێمه سنوره‌کانه، رێژه‌ى نیوه‌ى ئه‌وانه‌ى توشبون ئه‌وانه‌ن که له سنورى ئێرانه‌وه هاتونه‌ته پارێزگاى سلێمانی".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى شوباتى 2021، سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى راگه‌یاند:"تا ئێستا کۆرۆناى گۆڕاو له سلێمانى تۆمارنه‌کراوه، ئاماره‌کان به شێوه‌یه‌کى گشتى وه‌کو رابردو وان و که‌مێک زیادیان کردووه، ئه‌و زیادبونه‌ش به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌و خه‌ڵکه‌وه هه‌یه که له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاى سلێمانى دێنه ناو پارێزگاى سلێمانییه‌وه".
ناوبراو نمونه‌ى ئامارى دوێنێى هێنایه‌وه که رێژه‌ى نیوه‌ى ئه‌وانه‌ى توشبون ئه‌وانه‌ن که له سنورى ئێرانه‌وه هاتونه‌ته پارێزگاى سلێمانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئاماره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى هێواش به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕۆن و ئه‌وان پشکنینه‌کانیان به‌رده‌وامه و پلانیانیان داناوه له قوتابخانه، به‌شه‌ناوخۆییه‌کان و دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت پشکنینى ته‌واو ده‌که‌ن و ده‌بێت سنوره‌کان زۆر به‌هێزبکرێن، چونکه "ئێستا خاڵى لاوازى ئێمه سنوره‌کانه".