مه‌سرور بارزانى: په‌که‌که به‌هانه ده‌داته تورکیا ناوچه‌ى ئارام دروست بکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) تۆمه‌تبار ده‌کات بوونه‌ته به‌هانه بۆ تورکیا تا ناوچه‌ى ئارام له‌هه‌رێمى کوردستاندا دروست بکات.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فرانس 24دا رایگه‌یاندووه، "کێشه‌ى په‌که‌که په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه و چه‌ند ساڵێکه بۆ ئێمه گواستراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که" په‌که‌که له هاتنى سوپاى تورکیا بۆ هه‌رێم به‌رپرسیاره و بووه‌ته هۆکارى توڕه‌کردنى ئه‌نقه‌ره و ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌بکه‌نه‌وه، په‌که‌که‌ش سودى له نیاز پاکییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه."
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت:" په‌که‌که شاخ و ناوچه‌ى نیشته‌جێبونى داگیرکردووه و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نه‌مانتوانیوه زیاتر له 800 گوند بنیات بنێینه‌وه، هیوادارین په‌که‌که درک به‌وه‌بکات بوونى سه‌ربازى ئه‌وان له هه‌رێمى کوردستاندا خزمه‌ت به که‌س ناکات."
له‌باره‌ى بوونى هێزه‌کانى تورکیا له‌خاکى هه‌رێمى کوردستاندا، مه‌سرور بارزانى ئه‌وه ده‌خاته‌روو که"ئێمه به ته‌واوى له‌گه‌ڵ سه‌روه‌رى وڵاته‌که‌مانداین و هیچ وڵاتێکى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه سوپاى وڵاتێکى سه‌روه‌رییه‌که‌ى پێشێل بکات و له ئێستادا تورکیا هیچ به‌هانه‌یه‌کى نییه ناوچه‌ى ئارام له هه‌رێمى کوردستاندا دروستبکات، به‌ڵام په‌که‌که به‌هانه ده‌دات به تورکیا".