شێروان شێروانى جارێکى دیکه وته‌ى لێوه‌رگیرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ شێروان شێروان رۆژنامه‌نوسى ده‌ستگیرکراو، به‌هۆیه‌کارێکى نادیار براوه‌ته بنکه‌ى پۆلیس له شارى هه‌ولێر و وته‌ى لێوه‌رگیراوه.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، شێروان شێوانى که رۆژى 16ى شوبات به شه‌ش ساڵ زیندانى حوکمدراوه ئه‌مڕۆ جارێکى دیکه وته‌ى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها شێروان شێروانى له رۆژى 16ى شوبات باسى له‌وه‌کردووه که ئه‌شکه‌نجه دراوه و سوکایه‌تى پێکراوه بۆیه جارێکى دیکه وته‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت.
بەشدار حەسەن، پارێزەری شێروان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمڕۆ لە کەیسێکی نوێ‌دا شێروان شێروانی برایە بەردەم دادوەر لە بنکەی پۆلیسسی خانەقا لە هەولێر، بەتۆمەتی تەشهیرکردن لە رۆژی دادگاییکردنەکەی پێشوویدا بە ئاسایش.
پارێزەرەکە دەشڵێت " شێروان شێروانی لە بنکەی پۆلیسی خانەقا لە هەولێر ئیفادەی لێوەرگیرا، بەڕێوەبەری بنکەکە ڕێگەیدا کە من بچمە ژوورەوە و لەگەڵی بم، بەڵام ئاسایش ڕێگرییان لێکردم و نەیانهێشت بچمە ژوورەوە، واتە لە بکەی پۆلیس ئاسایش حوکم دەکات."