تورکیا ئاوى فورات له‌ رۆژئاڤاى کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

تورکیا به‌ ڕێژه‌یه‌کى زۆر ئاوى ڕووبارى فورات-ى له‌سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا گرتووه‌ته‌وه‌ و ژیانى پێنج ملیۆن ده‌کس ده‌کاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئاوى ڕووبارى فورات که‌ له‌ باکوورى کوردستانه‌وه‌ ده‌ڕێژته‌ ناو خاکى سوریا، سه‌رچاوه‌ى ژیان و کشتوکاڵه‌ له‌ ڕۆژئاڤاى کوردستان، کۆبانێ، ڕه‌قه‌، دێره‌زۆر، ته‌بقا، سڕین، که‌رامه‌ و حه‌سه‌که‌ ئاوى خواردنه‌وه‌یان له‌ ڕووبارى فوراته‌وه‌ دابین ده‌کرێت و ژیانى پێنج ملیۆن که‌س ده‌کاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌رانى به‌نداوى تشرین به‌ ئاژانسى هاواریان ڕاگه‌یاندووه‌، ڕۆژانه‌ بڕى ئاوى ڕووبارى فورات 10 سانتیم داده‌به‌زێت و تا ئێستا چوار مه‌تر ئاوى به‌نداوى تشرین دابه‌زیوه‌ و ڕێژه‌ى ئاوى ڕوبارى فورات، له‌ 500مه‌ترى سێجا له‌ خوله‌کێکدا دابه‌زیوه‌ بۆ 200 مه‌ترسێجا له‌ خوله‌کێکدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار