وه‌زیرى دارایى عێراق باسى پشکى هه‌رێم ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند که تێنه‌په‌ڕاندنى پرۆژه بودجه په‌یوه‌ندى به پشکى هه‌رێمه‌وه هه‌یه و ده‌شڵێت:" کورتهێنانى پرۆژه بودجه 30 تریلۆن دینار ده‌بێت".
عه‌لى عه‌لاوی، وه‌زیرى ده‌رایى عێراق له دیدارێکى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى " هیچ بابه‌تێکى هونه‌رى ڕێگرنییه له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه، به‌ڵکو پشکى هه‌رێمه، وه‌زاره‌ت داواى کردوه بودجه‌یه‌کى تێپه‌ڕێنراو له په‌رله‌مان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى کۆتایى وڵات بزانێت."
هه‌روه‌ها وتیشى:"سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه داهات زیادى کردوه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و ئه‌وه‌ش ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ سه‌قامگیرى له کاته‌کانى دابه‌شکردنى موچه‌دا، له مانگى ئازاردا دابه‌شکردنى به‌پێى کاتى خۆى و ئه‌و داهاته ده‌بێت که به‌رده‌ست ده‌بێت."
وه‌زیرى دارایى ئاشکراى کرد کورتهێنان که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ 30 ترلیۆن دینار و ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى تواناکانى حکومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به قه‌رزى ده‌ره‌کى و ناوخۆیى پڕى بکاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له قه‌رزه گشتیه‌کان بکات.
