ئاڵدار خه‌لیل: هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى عه‌فرین نابین
ئاڵدار خه‌لیل بۆ ئه‌نجوومه‌نى عه‌فرین: تێ‌بکۆشن بۆ ڕزگارکردنى سه‌رجه‌م ناوچه داگیرکراوه‌کان له ده‌ست ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تیى په‌یه‌ده رایگه‌یاند:" له بارودۆخێکى ناچاریدا، عه‌فرینمان جێهێشتووه، ئه‌گه‌رچى له ڕووى جوگرافییه‌وه دوورین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئازارى 2021، ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى عه‌فرین، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌ریى بۆ ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تیى په‌یه‌ده، ساز کرد و تێیدا رایگه‌یاند:" له تێکۆشانى زیاتر له‌پێناو نه‌هێشتنى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک و ڕزگارکردنى عه‌فرین و هه‌موو ناوچه داگیرکراوه‌کانى دیکه هه‌وڵده‌ده‌ین و تێکۆشان ده‌که‌ین".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" له بارودۆخێکى ناچاریدا، عه‌فرینمان جێهێشتووه، بۆیه ئه‌گه‌رچى له ڕووى جوگرافییه‌وه له عه‌فرین دوورین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابین".
ئاڵدار خه‌لیل، داواى کرد ئاستى تێکۆشانیان به‌رز بکه‌نه‌وه و به گیانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى عه‌فرین، "تێ‌بکۆشن بۆ ڕزگارکردنى سه‌رجه‌م ناوچه داگیرکراوه‌کان له ده‌ست ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و میلیشیاکانى".
