پاپاى ڤاتیکان په‌یامێکى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق بڵاوکرده‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان رایگه‌یاند، سه‌ڕه‌راى هێرشه‌ موشه‌کیه‌که‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د، سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ى ئازارى 2021، ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه‌، پاپا فرانسیس جه‌ختى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق کردوه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى هێرشه‌ موشه‌کیه‌کانى ئه‌مڕۆى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د.
ئه‌و ئاژانسه‌ هیچ زانیاریه‌کى دیکه‌ى له‌باره‌ى وته‌کانى پاپا و هه‌ڵوێسته‌کانى له‌باره‌ى هێرشه‌ موشه‌کیه‌کان و روداوه‌ ئه‌منیه‌کانى عێراق نه‌خستوه‌ته‌ڕو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 10 موشه‌ک ئاڕاسته‌ى بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگاى ئه‌نبارکران که‌ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى تێدا جێگیرکراوه‌ و هیچ ورده‌کارییه‌ک له‌باره‌ى زیانه‌کانى هێرشه‌که‌ نه‌خراوه‌ته‌روو.
بڕیاره‌ پاپا فرانسیس رۆژى 5ى ئازار له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى فیومیتچینۆى رۆماوه‌ به‌سه‌ردانێک بگاته‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بمێنێته‌وه‌.

 به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌که‌ش، پاپا ده‌چێته‌ نه‌جه‌ف و پاشانیش رو له‌ پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات و چه‌ند ناوه‌ندێکى تایبه‌ت به‌ مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌.
هاوکات له‌ یاریگاى فه‌ره‌نسو حه‌ریرى له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار کریستیاندا نوێژو دوعا ده‌که‌ن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار