کۆنگرێس داواى لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئێران ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ژماره‌یه‌ک له‌ کۆنگرێسمانه‌کانى ئه‌مریکا داواکارییه‌کانیان بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئێران دووپاتده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌و وڵاته‌ به‌ هۆکارى تێکچوونى سه‌قامگیرى ناوچه‌که‌ داده‌نێن.

به‌پێى هه‌واڵى میدیا ئه‌مریکییه‌کان، ئه‌ندامانى کۆنگرێسى ئه‌مریکا له‌ ھه‌ردوو پارتى کۆمارى و دیموکراته‌کان جارێکى دیکه‌ داوا ده‌که‌ن لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئێران بکرێت، به‌رامبه‌ر به‌ پێشێلکردنى مافى مرۆڤ و ناسه‌قامگیرکردنى ره‌وشى وڵاتانى ناوچه‌که‌.

تۆم ماکلینتوک ئه‌ندامى کۆمارییه‌کان ده‌ڵێت، ده‌بێت ئیداره‌که‌ى جۆ بایدن لێکۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دابمه‌زرێنێت له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانى ئێران که‌ ماوه‌ى چوار ده‌یه‌یه‌ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌لمێندراوه‌.
مانگى رابردوو 112 ئه‌ندامى کۆنگرێسى ئه‌مریکا پرۆژه‌ بریارێکیان پێنشیازکرد سه‌باره‌ت به‌ پشتگیرى کۆنگرێس بۆ ئێرانێکى دیموکرات و عه‌لمانى و ئیدانه‌کردنى پلانه‌ توندره‌وه‌کانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار