که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا: هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه نییه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گروپى چه‌کدارى که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌داى عیراقى بێئاگایى خۆى له هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر شارى هه‌ولێر راگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێم به ده‌ستگیرکردن و فشارخستنه سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه تۆمه‌تبارن که گومانیان لێده‌کرێت سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبیبن".
که‌تائیبى سه‌ید شوهه‌دا له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئاشکرایکرد، "له ژێر رۆشنایى دانپێدانانى که‌سێک که دوور و نزیک هیچ په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه، که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا به هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار ده‌کرێن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، جارێکى دیکه ئه‌مریکا شکستى هێناوه و ناتوانێت هاوسه‌نگى رابگرێت که‌وتووه‌ته به‌خشینه‌وه‌ى تۆمه‌ت.
"که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا له کاتێکدا به هه‌موو توانایه‌وه سه‌رپه‌رشتى کار و گورز وه‌شاندنه‌کانى به‌رگرى له عیراقدا ده‌کات به ئامانجى ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان، به‌توندى ره‌تیده‌کینه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و پارێزگایه‌وه هه‌بێت"، که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا وا ده‌ڵێن.
هاوکات، داوا له حکومه‌تى هه‌رێم و سیاسه‌تمه‌داره‌کانى ده‌کات به‌دواى ئه‌و هه‌نگاو و شتانه‌دا نه‌که‌ون له ئه‌نجامى بێ هاوسه‌نگیدا ئه‌مریکا ئه‌نجامیده‌دات.
مانگى رابردوو به موشه‌ک هێرشکرایه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و پارێزگاى هه‌ولێر و چه‌ند که‌سێک گیانیان له‌ده‌ستادو برینداربوون، له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌شدا گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له ئێران تۆمه‌تبار کران.
