به‌رهه‌م ساڵح پێشوازى له پاپا فرانسیس کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواینیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پاپاى ڤاتیکان گه‌یشته به‌غداد له کۆشکى سه‌لام له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراقه‌وه پێشوازى لێ‌کرا.
دواى ئه‌وه‌ى له کۆشکى کۆمارى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازى له پاپاى ڤاتیکان کرا، له پێشکه‌شکردنى وتارێکدا سه‌رۆک کۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند" عێراقییه‌کان شانازى به‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌وان بۆ چه‌ندین سه‌ده له شاره فره ره‌نگه‌کانیاندا ژیاون".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" مسوڵمان و سابیئه و جوله‌که بۆ چه‌ندین سه‌ده پێکه‌وه ژیاون و برایانه له یه‌ک شار و یه‌ک گه‌ڕه‌کدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها کڵێسا‌کان دراوسێى مزگه‌وت و حوسێنییه‌کانن، تیایدا ده‌نگى زه‌نگ و هه‌روه‌ها بانگه‌کان له ئاسمانى عێراق یه‌کده‌گرنه‌وه".
لاى خۆیه‌وه پاپا فرانسیس له‌کۆشکى سه‌رۆکایه‌تى وتارێکى پێشکه‌شکرد و تێیدا جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى برایه‌تى و یه‌کڕیزى گه‌لانى عێراق کرده‌وه و وتی" پێویسته جیاوازییه‌کان بکه‌ینه سه‌رچاوه‌ى تێگه‌یشتن له‌یه‌کترى و گه‌شه‌کردنى کۆمه‌ڵگا".
راشیگه‌یاند" پێویسته گوێ له‌هاوڵاتیان بگیرێت و جیاوازییه‌کانى یه‌کترى قبوڵبکه‌ین، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کان بخه‌ینه لاوه، به‌سه توندوتیژى و یه‌کتر کوشتن".
بڕیاره پاپا له‌سه‌ردانه‌که‌یدا چاوى به دیارترین مه‌رجه‌عه‌کانى شیعه له عێراق بکه‌وێت، له‌ناویاندا عه‌لى سیستانى، هه‌روه‌ها به پێى ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌که‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عیراق به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌و دواتر روو له هه‌رێمى کوردستان بکات.