کازمى بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى هاتنى پاپاى ڤاتیکان، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیارێکى نوێى ئاشکراکرد و ده‌ڵێت" رۆژى شه‌شى ئادارى هه‌موو ساڵێک له عێراق به ڕۆژى (ئاشتى و لێبورده‌یى نیشتمانی) دیاری‌کرا".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ى دیداره مێژوییه‌که‌ى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ئاشتى و لێبورده‌یی، سه‌ماحه‌تى مه‌رجه‌عى باڵا سه‌ید عه‌لى سیستانى و قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس، دیدارى ئاینه‌کان له شارى ئورى مێژویی، ناودێرکردنى ڕۆژى شه‌شى ئازارى هه‌موو ساڵێک به (ڕۆژى نیشتمانى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان)، ڕاده‌گه‌یه‌نین".
دوێنێ هه‌ینى پاپا فرانسیس به‌سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدادى پایته‌ختى عێراق و له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیدارێکى مێژووى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان ئه‌نجامداو و بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه بگاته هه‌رێمى کوردستان.
