په‌رله‌مانى عێراق بۆ په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌یاساى دادگاى فیدڕاڵى کۆده‌بێته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاره ڕۆژى دووشه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق بۆ ته‌واوکردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، ڕۆژى دووشه‌ممه ٨ى مارس دانیشتنى ژماره ٤٢ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و کارنامه‌ى دانیشتنه‌که له شه‌ش بڕگه پێکهاتووه، یه‌که‌میان ته‌واوکردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌کى تر‌ى دانیشتنه‌که‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى به‌کرێدانى زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کان ده‌کرێت که له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌کان و لیژنه‌ى داراییه‌وه ئاماده‌کراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار