کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مریکا له هه‌ولێر رایگه‌یاند:" خۆشحاڵین به سه‌ردانى پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌رێمى کوردستان و سه‌ردانه‌که‌ش مێژوییه".
کونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مریکا له هه‌ولێر په‌یامێکى بڵاوکردوه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه :"زۆر خۆشحاڵین به بینینى گه‌یشتنى مێژویى پاپا بۆ هه‌رێمى کوردستان ئه‌م سه‌ردانه مێژوییه‌ى پاپا ھه‌نگاوێکى دیکه‌یه به ئاڕاسته‌ى بره‌ودان به پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان خاوه‌ن بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌کان".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانیکردنى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و له‌خۆگرتنى سه‌رجه‌م ئایینه‌کان و قبوڵکردنى ھه‌مو بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌کان له سه‌رتاسه‌رى ھه‌رێمى کوردستان و عێراق و ته‌واوى جیهان.
پاپاى کڵێساى کاسۆلیکی، پاپا فرانسیس دواى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانى به‌غدا و نه‌جه‌ف و زیقار، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به سه‌ردانێک گه‌یشته هه‌ولێر و له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت پێشوازى لێ‌کرا.
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه له رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نیوده‌وڵه‌تیى به‌غداوه بگه‌ڕێته‌وه ئیتاڵیا دواى سه‌ردانه سێ رۆژه‌که‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان.