‌قه‌ره‌یلان؛ هه‌ڵۆى کورد

موراد قه‌ره‌یلان ئه‌و فه‌رمانده‌ کورده‌ى ناو گه‌ریلا که‌دووه‌م هێزى ناتۆى به‌گیر هێناوه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سهرو مووهکانى خهریکه بهتهواوهتى سپى دهبێت، کێش و باڵایهکى مامناوهندى ههیهو بهردهوام بهنهرمى گفتوگۆ دهکات و خهندهو گهشبینى و وره بهرزییهکى زۆرى تێدا دهبینرێت، (42) ساڵه بۆ ساتێک بهتهواوى پشووى نهداوهو ههردهم دوژمنانى بهدوایهوه بوون، بۆ خهباتکردن لهپێناو گهلى کورد لهباکوور کهچهندین ساڵه ئازادییهکانیان لێ زهوتکراوه بهرخودان دهکات

موراد قه‌‌ره‌‌یلان که لهناو پهکهکهدا به(ههڤاڵ جهمال) ناسراوه، لهدواى ده‌‌ستگیرکردنى عهبدوڵڵا ئۆجهلان له 1999 زیاتر رۆڵى دهرکهوت، پاشانیش بووه فهرماندهى ههپهگه (هێزهکانى پاراستنى گهل)، ههروهها پێشتر سه‌‌رۆکى  کۆنسه‌‌ى سه‌‌رۆکایه‌‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان بوو، بهڵام ئێستا ئهندامى کۆمیتهى بهڕێوهبهرى پهکهکهو کۆنسهى بهڕێوهبهرى هێزهکانى پاراستنى گهله.

قهرهیلان ههمیشه بهلێدوانهکانى باسى لهیهکگرتوویى کوردو پێویستى خۆبهدوورگرتنى لهشهڕى براکوژى کردووه، بۆ نموونه کاتێک تورکیا هێرشى کردهسهر رۆژئاڤاى کوردستان قهرهیلان وتی» نهبوونى یهکگرتوویى لهناو کورددا جێگهى شهرمه بۆ ههمووان».

ئۆجالان جارێک لهئیمرالییهوه لهسهر قهرهیلان  وتوویهتى «قهرهیلان کهسێکى لێهاتوو بهتوانایهو دهتوانێت ههموو شتێک بکات»، وهک ئاماژهیهک بۆ ئهوهى رۆڵى زیاترى ههبێت لهناو پهکهکهو پرۆسهى ئاشتى لهتورکیا.

ژیاننامهى قهرهیلان

موراد قه‌‌ره‌‌یلان لهساڵى ١٩٥٤ لهگوندى مهزرا قۆناخ سهر بهشارۆچکه‌‌ى بێرهجووگى شارى ئورفا لهباکورى کوردستان لهدایکبووه، لهعهشیرهتى کێدکا-یه که نیوهیان لهباکوور و نیوهشیان له رۆژئاڤاى کوردستانن.

قهرهیلان ده‌‌رچووى به‌‌شى میکانیکى کۆلێژى ته‌‌کنیکییه لهزانکۆى غازى عهنتاب، لهساڵى ١٩٧٩ په‌‌یوه‌‌ندى بهڕیزه‌‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستانهوه کردووه، لهساڵى ١٩٨٠ تورکیا بهجێده‌‌ھێلێت و تاساڵى ١٩٩٢ لهسوریا کارى رێکخستنى پارته‌‌که‌‌ى به‌‌ڕێوه‌‌ده‌‌بات.

لهساڵى ١٩٩٢ دهچێته شاخ و وه‌‌ک فه‌‌رمانده‌‌یه‌‌کى کاریگه‌‌رى گه‌‌ریلا ده‌‌رده‌‌که‌‌وێت، دواى ده‌‌ستگیرکردنى عهبدوڵڵا ئۆجهلانى سه‌‌رۆکى په‌‌که‌‌که بۆ ماوه‌‌ى ساڵێک ده‌‌بێته به‌‌رپرسى ئه‌‌و پارته لهئه‌‌وروپا، دواتر جارێکى تر ده‌‌گه‌‌ڕێته‌‌وه شاخه‌‌کانى کوردستان.

 دواى دامه‌‌زراندنى کۆنگره‌‌ى گه‌‌ل لهساڵى 2003و دواتریش دامه‌‌زراندنى  کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌‌جه‌‌که) له‌‌لایه‌‌ن په‌‌که‌‌که‌‌وه لهساڵى 2005 بوو بهسه‌‌رۆکى کۆنسه‌‌ى سه‌‌رۆکایه‌‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان و تا ١٠ى تهمموزى ٢٠١٣ لهو بهرپرسیارێتییه بهردهوام بووه.

که‌‌سایه‌‌تى قهرهیلان

وهک هاوڕێو ههڤاڵه دێرینهکانى باسى دهکهن، قهرهیلان کهسایهتییهکى هێمن و خۆڕاگرى ههیه، لههیچ دۆخێکدا تووشى شڵهژان نابێت، لهپه‌‌یوه‌‌ندى دروستکردنیشدا سه‌‌رکه‌‌وتووهو هه‌‌روه‌‌ها که‌‌سێکى خۆشه‌‌ویسته لهنێو گه‌‌ریلادا بههۆى به‌‌شدارى دیارى لهشه‌‌ڕه‌‌کاندا، بهشێوهیهک ههر شهڕێک قهرهیلان سهرپهرشتى کردبێت بهسهرکهوتنێکى گهوره بۆ پهکهکه کۆتایى هاتووه.

قهرهیلان و ههوڵى دهستگیرکردن و کوشتنی

قهرهیلان بههۆى ئهوهى رۆڵى گرنگى بینیوه لهمانهوهى پهکهکهو کادرهکانى دواى دهستگیرکردنى ئۆجهلان، ههمیشه چاوى نهیارهکانى لهسهر بووه، بۆیه تورکیا لهگهڵ ههریهک لهجهمیل بایک و دوران کاڵکان خستیه لیستێکهوه کهداواى لهئهمریکاو وڵاتان کرد هاوکارى بکهن لهدهستگیرکردنیاندا، ههر بهو هۆیهشهوه وهزارهتى خهزێنهى ئهمریکا لهساڵى 2018 لیستێکى سێ کهسى بڵاوکردهوهو ملیۆنان دۆلارى وهک خهڵات دیاریکرد بۆ ههرکهسێک زانیارى ههبێت لهسهریان، بهڵام بۆ موراد قهرهیلان زۆرترین پارهى دیاریکردووه که پێنج ملیۆن دۆلاره و بۆ ئهوانى دیکهش جهمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار و دوران کاڵکانیش سێ ملیۆن دۆلار.

لهمێژووى ململانێى نێوان پهکهکهو حکومهتى تورکیا، دهیان جار تورکیا بهڕێگاى جیاواز ههوڵیداوه موراد قهرهیلان بکاته ئامانج، تهنانهت ئۆپهراسیۆنێکى تایبهتى بهناوى «موراد» بۆ دهستگیرکردن یاخود کوشتنى قهرهیلان ئهنجامداو سهرکهوتوو نهبوو.

تهنها تورکیا نییه که بهدواى قهرهیلانهوهیه، له 14ى ههشتى 2011 عهلادین بروجهردى سهرۆکى لیژنهى سیاسهتى دهرهوهو ئاسایشى نیشتیمانى لهپهرلهمانى ئێران، ههواڵى دهستگیرکردنى کهسى دووهمى پهکهکهى راگهیاند، بهڵام دواتر پهکهکه بهنیشاندانى موراد قهرهیلان لهتیڤییهوه ههواڵهکهى بهدرۆ خستهوه.

 لهساڵى 2017ش تورکیا جارێکى دیکه ههواڵى کوژرانى موراد قهرهیلانى بڵاوکردهوه، بهڵام دواتر بهدهرکهوتنى قهرهیلان ئهو ههواڵهش بهدرۆخرایهوه.

کتێبێکى لهبارهى شهڕکردن ههیه

موراد قهرهیلان وهک سهرکردهیهکى سهربازیى بهدیسپلین لهناو پهکهکه ناسراوه، ههرچهنده چهند جارێک بریندار بووه، بهڵام کۆڵى نهداوه، تهنانهت کتێبێکى بهناوى «ئهناتۆمى شهڕ» ههیه که باس  لهشێوازهکان و ستراتیژى شهڕى گهریلایى دهکات، لهدواى ساڵى 2013هوه زیاتر گرنگى بهوه داوه گهریلاکانى پهکهکه لهسهر شێوازى نوێى شهڕو تهکنیکى پێشکهوتوو رابهێنێت.

ترسى گهورهى تورکیا لهقهرهیلان

رۆژى 10ى شوباتى 2021، وهزارهتى بهرگرى تورکیا، ئۆپراسیۆنى چنگى ههڵۆى ٢ى لهچیاى گاره لهههرێمى کوردستان راگهیاند، بههێزێکى زیاتر له دوو ههزار چهکدارى یهکهى جیاجیاوه لهسهر چیاى گاره دابهزین و ههوڵى رفاندنى (13) دیلیان لهلاى پهکهکهدا، هێزهکهى تورکیا نه توانییان لهگاره بمێننهوه، نهتوانیشیان دیلهکان رزگار بکهن.

دواى شکستهێنانى ئۆپهراسیۆنهکهى تورکیا بۆسهر چیاى گاره، سولهیمان سۆیلۆ وهزیرى ناوخۆى تورکیا که بهیهکێک لهههره توندڕهوهکانى دهسهڵاتدارانى ئاکپارتى (حزبهکهى ئهردۆغان) ههژمار دهکرێت، ههڕهشهى لهسهرکردهى دیارى پهکهکه موراد قهرهیڵان کرد و وتى « ئهگهر موراد قهرهیلان دهستگیرنهکهین و نهیکهین به ههزار پارچهوه ئهوا گهل و شههیدهکانمان تفمان تێدهکهن».

موراد قهرهیلان لهوهڵامى ئهو ههڕهشهیهدا وتی: « ئهوه قسهى سیاسهتمهدارێک نییه، بهڵکو قسهى کۆڵان و بازاڕه، بهڵام دیوى راستى مهترسیدارى عهقڵییهتى فاشیزمى تورکیا نیشان دهدات، که تاچهنده دڕندهیه، ئێمه که بووینهته شۆڕشگێر رێگهى مردنیشمان لهپێشچاو گرتووه و ترسمان نییه، بهڵام با سولهیمان بۆ خۆى بێته مهیدان و لهناو کۆشکهکانهوه قسه نهکات، رۆڵهى خهڵک نهنێرێت و نهیدا بهکوشت».

پێشتریش کاتێک رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆک کۆمارى تورکیا ههڕهشهى هێرشکردنهسهر قهندیل و شهنگالى کرد، موراد قهرهیلان لهچاوپێکهوتنێکى تهلهفزیۆنیدا وتی:»ئهگهر ئهردۆغان شهرهفى ههیه با بێت بۆ قهندیل ئێمه لهوێین، بهڵام درۆ دهکات، هاتن بۆ قهندیل بهو ئاسانییه نییه«.

قهرهیلان بهوه ناسراوه ههمیشه لهکاتى ههڕهشهو هێرشى قورس بۆ سهر پهکهکه دهردهکهوێت، پێش دهستپێکردنى شهڕهکانیش لهگهڵ گهریلا کۆدهبێتهوه و بهگڕوتینهوه وتار دهدات، لهگرتهیهکى ڤیدیۆیى دیکهدا که قسه بۆ پۆلێک گهریلا دهکات دهڵێت:»پاراستنى کوردستان پێویستى بههێزێکى فیدایى و پرۆفیشناڵ ههیه کهئهویش هێزى گهریلایه، که نه سوپاى تورکیاو نه هیچ سوپایهکى دیکه ناتوانێت لهناوى بهرێت، ئێمه نابێت بڕوامان بهداگیرکهر ههبێت، پێش ههموو کهس بڕوامان به خۆمان ههبێت».

«ئێمه دهمانهوێت کێشهکان بهگفتوگۆ چارهسهر بکهین، بهڵام دوژمنێکى دڕندهمان ههیه، مرۆڤى ئێمه دهکوژێت و پیلان لهدژمان دهگێڕێت، دهیهوێت کورد لهناوببات، بۆیه لهبهرامبهر دوژمنى لهوشێوهیه ههتا کۆتایى شهڕ دهکهین»، ههڵۆى کورد موراد قهرهیلان وا دهڵێت.

له 15 ى ئابى 2020و لهساڵیادى دهستپێکردنى شۆڕشى چهکداریى پهکهکه دژ بهتورکیا، لهکاتێکدا هێرشى چڕى ئاسمانى لهسهر پهکهکه ههبوو، بهرپرسانى سهربازیى تورکیا ههڕهشهى لهناوبردنى بهرپرسانى پهکهکهیان دهکرد، ههروهها لهڕێگهى درۆنهوه چهند فهرماندهو گهریلایهکى پهکهکه کرابوونه ئامانج، بهڵام موراد قهرهیلان به بهرگێکى جیاوازى سهربازییهوه لهناو پۆلێک گهریلا دهرکهوت و وتی:»له (36)ههمین ساڵیادى دهستپێکردنى شهڕى چهکدارى و ههنگاوى 15ى ئاب، پیرۆزبایى لهگهلى کوردو خهباتکاران دهکهین».

قهرهیلان و دۆخى خێزانی

خێزانى موراد قهرهیلان بههۆى چالاکییهکانى ناوبراو، لهلایهن حکومهتى تورکیا دهربهدهر کراون، تائێستا زانیارى ورد لهبهردهستدا نییه کهژمارهى خێزانهکهیان چهندهو لهکوێ نیشتهجێن، بهڵام ئهوه پشتڕاستبووهتهوه کهیهکێک لهبراکانى زیندانیکراوه و لهزیندانیشدا ئهشکهنجهى زۆر دراوه.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار