په‌رله‌مان سه‌رۆکى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆکان ده‌گۆڕێت

په‌رله‌مانى کوردستان هێشتا میکانیزمى گۆڕین یان دانانه‌وه‌ى  سه‌رۆکى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆکانى یه‌کلانه‌کردووه‌ته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرچین ساڵح

پهرلهمانى کوردستان لهوهرزى نوێى یاسادانانیدا سهرۆکى چوار دهستهى سهربهخۆ دهگۆڕێت کهماوهى یاساییان تهواو بووه، بهڵام تائێستا میکانیزمى گۆڕینیان یهکلاینهکراوهتهوه که بهپێى بهرکهوتهى حزبى دهبێت یا لهسهر بنهماى پسپۆڕى دهبێت.

دهستهى مافى مرۆڤ، دهستهى دهستپاکی، دیوانى چاودێرى دارایی، ئهنجوومهنى کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردن و راپرسى  سهر بهپهرلهمانى کوردستانن، بڕیاره سهرۆکى ههر چوار دهستهکه بگۆڕێت یان ماوهیان بۆ درێژبکرێتهوه.

سهرۆکى دیوانى چاودێرى دارایی، له 10/5/2018 و سهرۆکى دهستهى مافى مرۆڤ له 17/1/2017و سهرۆکى دهستهى دهسپاکى له 27/5/2017 ماوهى یاساییان تهواوبووه.

ههروهها سهرۆکى ئهنجوومهنى کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردن و راپرسى له 3/12/2014 دهستبهکار بووه، بهپێى یاساکه، ماوهى کارکردنیان پێنج ساڵى رۆژ ژمێرییه، کهواته زیاتر لهساڵێکه ماوهیان تهواوبووه، بهڵام هێشتا لهجێبهجێکردنى ئهرک و پۆستهکانیاندا بهردهوامن.

وهیسى سهعید ئهندامى پهرلهمانى کوردستان لهفراکسیۆنى پارتى به‌‌ هاوڵاتى وت: «یهکێک لهبهرنامهکانى وهرزى بههارهى یاسادانانى پهرلهمانى کوردستان، کارکردنه بۆ یهکلاکردنهوهى سهرۆکى دهستهکان که راستهخۆ سهر بهپهرلهمانن و ماوهى یاساییان تهواو بووه، بهڵام شێوازهکهى چۆنه ئهوه لهئایندهدا گفتوگۆیان لهسهر دهکرێتهوه، یان ئهوانه متمانهیان پێدهدرێتهوه یان سهرۆکى نوێیان بۆ دهستنیشان دهکرێت».

ناوبراو باسى لهوهشکرد لهبهرنامهیاندایه یاساى بهشێک لهدهستهکان ههموار بکهینهوه، لهبهرئهوهى چهندساڵ پێش ئێستا بارودۆخێک بووهو ئێستا قۆناغێکى تره، ئهوهش دهخرێته بهرنامهى کارى پهرلهمان و ههموارى یاساى ئهو دهستانه دهکرێتهوه کهپێویست دهکات.

سهبارهت بهمیکانیزمى دانانى سهرۆکى دهستهکان، پهرلهمانتارهکهى پارتى ئهوهى روونکردهوه که تائێستا میکانیزمى دانانى سهرۆکى دهستهکان هیچ گفتوگۆیهکى لهسهر نهکراوه، وتیشى:» ئهوهى بزانم سهرۆکى ئهم دهستانه پهیوهندى بهتهوافقى سیاسییهوه نیه، ئهو کهسانه دهستنیشان دهکرێن کهپسپۆڕو شارهزان لهو بوارهدا».

دهستهى سهربهخۆى مافهکانى، مرۆڤ زیا پتریۆس سهرۆکیهتى و لهپێکهاتهى مهسیحییه و دیوانى چاودێرى دارایی، خالید هادى چاوشلى که بهنزیک لهپارتى ئهژمار دهکرێت، سهرۆکى دهستهى دهستپاکى وهک کهسایهتییهکى سهربهخۆ پۆستهکهى وهرگرتووه، ئهنجومهنى کۆمسیارانى ههڵبژاردن و راپرسى ههرێم له نۆ ئهندام پێکدێن، سهرۆک و دوو ئهندامى سهر بهپارتین و جێگر و ئهندامێکى سهر به یهکێتییهو دوو ئهندامى لهبزوتنهوهى گۆڕان و کۆمهڵ و یهکگرتووش یهکى ئهندامێکیان لهکۆمسیۆندا ههیه.

جهلال محهمهد ئهندامى پهرلهمانى کوردستان لهفراکسیۆنى گۆڕان به ‌‌هاوڵاتى وت: «تائێستا میکانیزمى دانانى سهرۆکى دهستهکان دیارنیه، دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان میکانیزمهکهى رادهگهیهنن و بهشێوهى یاسایى پڕدهکرێتهوه«.

هاوکات، ئهحمهد ئهنوهر سهرۆکى دهستهى دهستپاکى ههرێمى کوردستان لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت:»ئهو بابهته دهسهڵاتى یاسایى پهرلهمانى کوردستانه، ساڵانه لهڕاپۆرتى خۆماندا ئاماژهمان بهو کێشه یاساییه کردووه، هیوادارین لهم وهرزهى یاساداناندا لهسهر بنهماى یاسا ئهو بابهته یهکلایی بکهنهوه«.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ماوه‌یان بۆ درێژده‌کرێته‌وه‌ یان ده‌گۆڕدرێن، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى  ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه‌ که‌زانیارییان له‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵام «به‌پێى یاساکه‌ ماوه‌ درێژکردنه‌وه‌ نییه‌و هه‌ڵبژاردن یان هه‌ر سیغه‌یه‌کى تر په‌رله‌مان پێى باشبوو ئه‌نجامى ده‌دات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار