ئه‌و گه‌نجه‌ ئه‌مریکییه‌ى ئێرانى خسته‌ سه‌ر چۆک

ریچارد نه‌فیۆ ته‌مه‌ن 41 ساڵ ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران بووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ بۆ تاران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کۆمارى ئیسلامى ئێران به(42) ساڵ تهمهنى دهسهڵاتدارییهوه گیرۆدهى پلانى سزاکانى گهنجێکى ئهمهریکى (41) ساڵه و بهئامانجگرتنى نهوتهکهى لهسهر دهستى ئهو روویداوه کهداهاتى ساڵانهى له (١٠٠) ملیار دۆلارهوه بۆ کهمتر له(11) ملیار دۆلار دابهزاندووهو بهئهندازیارى سزاکانى ئێران ناودههێنرێت.

بهرپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران نکۆڵییان لهوه نهکردووه کهئهو گهنجه هێندهى زیانى جهنگى ههشت ساڵهى نێوان عێراق و ئێران زیانى بهوڵاتهکهیان گهیاندووه که به (400) ملیار دۆلار خهمڵێنراوه، بۆیه بایدن بۆ جارێکى دیکه دهیهوێت راستهوخۆ سوود لهو گهنجه وهربگرێت بۆ ناچارکردنى دهسهڵاتى ئێران بهمهبهستى گهڕانهوه بۆ رێککهوتنى ئهتۆمى و ملکهچکردنى بهخواستهکانى ئهمهریکا.

ریچارد نهفیۆ کهتهمهنى دهگاته (41) ساڵ لهزانکۆى کۆڵۆمبیا لهبهشى پهیوهندییه گشتى و نێودهوڵهتییهکان خوێندویهتى و ماستهرى بهپلهى باڵا لهبوارى توێژینهوه لهسیاسهتى ئاسایشى نێودهوڵهتى لهزانکۆى جۆرج واشنتۆن لهساڵى  2004 بهدستهێناوه.

نهفیۆ لهساڵى 2003 بووه بهکارمهندى نووسینگهى ئاسایشى نیشتیمانیى ئهمهریکا بۆ رێگریى لهبڵاوبوونهوهى چهکى ئهتۆمی.

کتێبى هونهرى سزاکان(The Art of Sanctions) ی نهفیۆ بهیهکێک لهباشترین کتێبهکانى بوارى نێودهوڵهتیى زانکۆ کۆلۆمبیا لهقهڵهمدهدرێت کهئهو زانکۆیه لهساڵى  2017 بڵاوى کردووهتهوهو بۆ ماوهى (10) ساڵ راوێژکارى بهرپرسى ئهمهریکا بۆ کاروبارى تایبهت بهئێران لهئهنجومهنى ئاسایشى نیشتیمانى کۆشکى سپى بووهو هاوکات بهرپرسى تیمى رۆژههڵاتى ناوهڕاست و رێکخهرى ئاسایش و رێگریى لهپهرهسهندنى چهکه ئهتۆمییهکان لهوهزارهتى دهرهوهى ئهمهریکا بووهو لهساڵى (2008 بۆ 2011) ئهرکى ههماههنگیى سیاسهت و سزاکانى وڵاتهکهى لهدژى ئێران لهئهستۆ بووه .

ئهو لهساڵى 2015 ئهندامى تیمى سهرهکیى دانوستانه ئهتۆمییهکان لهگهڵ ئێران بووهو سهرهتاى دهرکهوتنهکهشى دهگهڕێتهوه بۆ ئهو رێککهوتنه که بەدورودرێژترین رێککهوتنى نێودهڵهتیى لهجیهان لهقهڵهمدهدرێت.

کتێبى هونهرى سزاکان..

ریچارد نهفیو لهکتێبهکهى بهناوى (هونهرى سزاکان) جهختى لهبهردهوامبوون و قورسترکردنى سزا کردووه بهبێ لهبهرچاوگرتنى مافهکانى مرۆڤ، چونکه بهوتهى ئهو ئامانجى سزا ئازارو ژانى وڵاتى بهئاماج گیراوهو دژى خهمخۆرییه بۆ مافهکانى مرۆڤ .

لهبهشێکى دیکهى کتێبهکیدا نهفیۆ نووسیویهتی: «ئهمهریکاو ههوپهیمانهکانى بهشارهزایى لهچیرۆکى راپهڕینى ئێران و بهبێ ترس لهناکۆکیى ئابوریى وهک شێوازێکى زیرهکانه ههوڵى لێکترازانى رژێم و خهڵکى ئێرانیان لهیهکترداو رێگرییان کرد کهگهورهیى رێککهوتنى ئهتۆمیى و کۆمارى ئیسلامى لهلایهن بهرپرسانى ئێرانهوه بهخهڵکى وڵاتهکه بفرۆشرێتهوهو چیتر ناتوانن دهستکهوتهکانى ئهو رێککهوتنهو دهسهڵاتهکهیان بهخهڵکى وڵاتهکهیان بفرۆشنهوهو ئهمه بکهنه بیانوى درێژکردنهوهى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران».

ههروهها نهفیۆ بڕوای وایه لهدواى جهنگى سارد، ئهمهریکا بۆ جێبهجێکردنى سیاسهتهکان زیاتر پهناى بۆ ئامرازه ئابورییهکان بردووهو زۆرترین سهرکهوتنى بهراورد بهجهنگى سهربازیى بهدهستهێناوه، بۆیه سزا ئابورییهکانى ئهمهریکا زیاتر لهههر کاتێکى دیکهى سزا جیاوازهکانى ئهمهریکا بۆسهر ئێران گاریگهریى ههبووه.

دهستێکى شاراوهى گهنجێکى بههێز

نهفیۆ پێچهوانهى زۆربهرى بهرپرسانى ئهمهریکا زانیارییهکى ئهوتۆى لهسهر بڵاو نهبووهتهوهو ههر ئهمهش ئاماژهیه کهپاراستنى زانیارییه تایبهتییهکانى ئهو کهسه بۆ ئهمهریکاو کۆشکى سپى تاچ ئاستێک جێى بایهخه، چونکه دیموکراتهکان و کۆمارییهکان کۆکن لهسهر پلان و ئهرکهکانى بۆ سهپاندنى ههیمهنەى وڵاتهکهیان لهئاستى جیهاندا، بۆیه تهنانهت رۆژو ساڵى لهدایکبوون و خێزان و خانهوادهى بۆ زۆر کهس روون نییهو رهنگه لهگهڕان بهدواى ناوهکهیدا تهنها به رووخساریدا تهمهنى ئهو گهنجه دیارى بکرێت و تهنانهت ویکى پیدیا کهپێگهیهکى بههێزى زانیارییهکانه، بهشى ژیانى تایبهت و بارى خێزانى و خانهوادهى نهفیۆى بڵاونهکردووهتهوه.

 ریچارد نهفیۆ توێژهرو سیاسهتمهدارێکى ئهمهریکییهو توێژهرى سهرپهرشتیارو بهڕێوبهرى ناوهندى سیاسهتى جیهانیى وزهیه لهزانکۆى کۆڵۆمبیا لهئهمهریکاو هاوکات کارمهنده لهنووسینگهى نێودهوڵهتیى ئاسایش و رێگریى لهپهرهسهندنى چهکى ئهتۆمیى وهزارهتى دهرهوهى ئهمهریکاو ئهندامى نووسینهگهى ئاسایشى نێودهوڵهتى رێگریى لهپهرهسهندنى چهکى ئهتۆمیى لهوهزارهتى وزهى ئهمهریکا.

ئهو لهساڵى 2015 بووهته ئهندامى ئینیستیوتى برۆکینگز (Brookings Institution)، کهدامهزراویهکى ناحکومیى ئهمهریکایه بۆ توێژینهوهو شیکاریى لهبوارى سیاسى و کۆمهڵایهتى و ئابوریى کهبنکهى سهرهکیى لهشارى واشنتۆن لهئهمهریکایهو لهساڵى 1916 دامهزراوهو بهیهکێک لهدامهزراوه ناحکومییه بههێزهکانى ئهو وڵاته لهقهڵهمدهرێت، که بهشێک لهسیاسهتى وڵاتهکه لهجیهاندا ئاڕاسته دهکات و بهژوورى بیرکردنهوهى ئهمهریکا لهجیهان وهسف دهکرێت.

پێگهى ئهلیکترۆنى بزوتنهوهى بهرگریى لهجهنگى دراو (currency-war.ir) که لهلایهن ئێرانهوه بهڕێوهدهبرێت و زانیاریى لهسهر ئهو کهسانه بڵاودهکاتهوه کهئێران و لایهنهکانى سهر بهو وڵاته له رووى ئابووریى و داراییهوه سزا دهدهن، نووسیویهتی: نهفیۆ بهڕێوەبهرى مێزى دژى ئێرانه لهئهنجومهنى ئاسایشى نیشتیمانیى کۆشکى سپى و یهکێکه لهپلانداڕێژهرانى سهرهکیى سزاکانى سهر ئێران و هێزهکانیهتى لهجیهاندا.

نهفیۆ لهساڵى (2003 تا 2011) که لهنووسینگهى ئاسایشى نیشتیمانى و رێگریى لهچهکى ئهتۆمیى کارى کردووهو وهک بهرپرسى یهکهمى لێکۆڵینهوهکان لهئێران دهستى لهسهپاندنى چوار بڕیارنامهى ئهنجومهنى ئاسایشى نێودهڵهتى بهژمارهکانى (1779،1774،1803،1929) لهدژى ئێران ههبووهو یهکێک لهبهرپرسانى سیاسهتهکانى ئهمهریکا لهبوارى چهکى ئهتۆمى لهدژى کۆریاو هندستان بووه.

ئهو لهساڵى 2010 بههۆى سهپاندنى بڕیارنامهى ژماره (1929)ى ئهنجومهنى ئاسایشى نێودهوڵهتى دژى ئێران کهتایبهته بهتۆمهتبارکردنى ئێران بهپیشێلکردنى مافهکانى مرۆڤ لهوڵاتهکهی، لهلایهن وهزارهتى دهرهوهو وهزارهتى وزهى ئهمهریکا خهڵات دهکرێت و بههۆکارى سهرکهوتنهکانى سیاسهتى ئهمهریکا لهدژى ئێران وهسف دهکرێت.

نهفیۆ زانکۆ ئاڕاسته دهکات

ئاژانسى ههواڵى (تهسنیم) که سهر بهتوندڕهوهکانى محافزکارانهو بهپێگهیهکى نزیک له عهلى خامنهیى رێبهرى کۆمارى ئیسلامى ئێران و سوپاى پاسداران لهقهڵهمدهدرێت، لهڕاپۆرتێکى خۆیدا ههڵسهنگاندن بۆ رۆڵى ریچارد نهفیۆ لهسهپاندنى سزاکان بهسهر ئێراندا دهکات و نووسیویهتى بوونى (نهفیۆ) لهزانکۆى کۆڵۆمبیا بێ هۆ نییه، چونکه ئهو زانکۆیه خاوهنى بڕواپێکراوترین بهشى (ناوهندنى ئێران ناسی)یه لهئهمهریکاو زۆربهى بهرپرسه باڵاکانى کۆشکى سپى خوێندنیان لهو زانکۆیه تهواو کردووهو باراک ئۆباما، چل و چوارهمین سهرۆکى ئهمهریکا یهکێکه لهو بهرپرسه بهرچاوو دیارانهى کهخوێندکارى  ئهو زانکۆیه بووه.

بهبڕواى بهرپرسانى ئێران پهیوهندییهکى توندوتۆڵ لهنێوان ئیسرائیل و رێبازى ئاینى (بههایی) لهگهڵ زانکۆى کۆڵۆمبیا ههیهو تهنانهت محهمهد رهزا پههلهوی، دوایین پاشاى ئێران لهلایهن ئهو زانکۆیهوه دکتۆراى فهخریى پێبهخشراوهو ئهو زانکۆیه زۆرترین تووێژینهوهو لێکۆڵینهوهى لهسهر ئێران ههیهو ههموو ئهمانه سهلمێنهرى ئهوهن کهزانکۆکه رۆڵى سهرهکیى دهبینێت لهسیاسهتى ئهمهریکا بهرامبهر ئێران و کۆمارى ئیسلامی.

نهفیۆ کهیهکێک بووه لهڕێکخهران و بهڕێوهبهرانى بازنهى بهشى ئێران ناسى لهزانکۆى کۆڵۆمبیاو بهسهرنجدانێک لهپهیامهکانى لهتۆڕى کۆمهڵایهتیى تویتهر دهردهکهوێت زیاترین تویتى ئهو سهبارهت بهئێران و دهسهڵاتدارانى ئهو وڵاتهو بهرنامهى ئهتۆمیى بووهو رهنگه سهدان شارهزاى بوارى سیاسهتى نێودهوڵهتى چاوهڕێى ئهرک و فهرمانهکانى ئهو بووبێتن بۆ یهکلاکردنهوهى سیاسهتى نێودهوڵهتیى لهدژى ئێران، چونکه بهیهکێک لهگهنجه شارهزاو پسپۆڕهکانى ئهمهریکا سهبارهت بهمێژوو و دهسهڵاتى ئێران وهسف کراوهو ههر ئهمه وایکردووه گرێى سهرهکیى پهیوهندیى نێوان ئهمهریکاو ئێران بکهوێته دهستى ئهو گهنجهوه.

پێشهنگى چوار سهرۆکى ئهمهریکا

نهفیۆ لهسهردهمى جۆرج دهبلیۆ بۆش، چل و سێیهمین سهرۆکى ئهمهریکا که سهر بهکۆمارییهکانى ئهو وڵاته بووه، وهک گهنجێکى تازه پێگهیشتوو ئهرک و کارى لهکۆشکى سپى پێسێردراو لهو سهردهمهوه رۆڵى لهئیداره جیاوازهکانى کۆشکى سپى ههبووهو لهسهردهمى باراک ئۆباماى دیموکراتیشدا رۆڵى رێکخهرى سهرهکیى لهسزاکانى دژى ئێران گێڕاوه.

هاوکات لهسهردهمى دۆناڵد ترهمپ، سهرۆکى پێشوو لهسهر بنهماى پلانهکانى نهفیۆ سزاکانى لهسهر ئێران چرکردهوهو وتى: «ههناردهى نهوتى ئێران بۆ بازاڕهکانى جیهان بۆ سفر دادهبهزێنین کهبهرپرسانى ئێران حاشایان لهکاریگهریى قورسى ئهو سزایانهى که نهفیۆ دایڕشتبوو نهکردو ئاشکرایان کرد کهداهاتى ساڵانهى  (100) ملیار دۆلار نهوت و غازى ئێران بۆ کهمتر له  (11) ملیار دۆلار دابهزیوه.

جۆن کیری، وهزیرى دهرهوهى سهردهمى باراک ئۆباما لهدوایین رۆژهکانى تهواوبوونى تهمهنى ئیدارهى ئۆباما لهساڵی 2016، واتا ساڵێک دواى رێککهوتنى ئهتۆمیى نێوان ئێران و وڵاتانی(5+1) وتی: «ئێمه بههاوکاریى کۆمهڵێک راوێژکار پلانێکى تۆکمهمان بۆ سزاو رێککهوتن لهگهڵ ئێران بۆ سهرۆکى داهاتووى ئهمهریکا داڕشتووهو ئیدارهى داهاتوو دهتوانێت هێزى سازش و سزاى ئهمهریکا لهسهر بنهماى ئهو پلانه لهبهرامبهر ئێران بسهلمێنێت.

کۆمارییهکان و دیموکراتهکان بهبێ جیاوازیى سودیان لهپلان و بیرکردنهوهکانى ریچارد نهفیۆ بینییهوه بۆ سزادانى ئێران، بۆیه رهنگه نهفیۆ لهو دهگمهن سیاسهتمهدارانه بێت که دوو حزبى سهرهکیى ئهمهریکا سهرهڕاى ناکۆکیى و رکابهریى کۆک بن لهسهرى و دهرگاى ئیدارهکانیانى بۆ بخهنهسهر پشت و بیکهنه پێشهنگى سزادانى یهکێک لهگهورهترین نهیارهکانى ئهمهریکا، بۆیه جارێکى دیکه سهرۆکێکى نوێ دهیهوێت سود لهتواناکانى ببینێت و ئهمجاره جۆو بایدن، پۆستى راوێژکارى نوێنهرى ئهمهریکا لهنهتهوهیهکگرتووهکان بۆ کاروبارى تایبهت بهئێران پێدهسپێرێت.

ئهندازیارى سزاکانى ئێران دهستبهکار دهبێتهوه

بڵاوبونهوهى وهرگرتنى پۆستى راوێژکارى نوێنهرى ئهمهریکا لهنهتهوهیهکگرتووهکان بۆ کاروبارى ئێران دهنگدانهوهى زۆرى لهو وڵاته لێکهوتهوه وهک بومهلهرزهیهک رۆژنامهو میدیاکانى ئێرانى ههژاندو رۆژنامهو میدیاکانى محافزکارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دهستبهکاربوونى نهفیۆیان بهئاماژهى توندبوونهوهى سزاکانى ئهمهریکا لهسهر وڵاتهکهیان و بههۆکارى لهباربردنى خهون و ئاواتى سیاسهتمهدارانى ئێران لهقهڵەمدا کهبڕوایان بهڕێککهوتن لهگهڵ بایدن و زیندوکردنهوهى رێککهوتنى ئهتۆمیى ههبووه.

لهبهرامبهردا رۆژنامهو میدیاکانى سهر بهباڵى ریفۆرمخواز کهپشتیوانیى لهزیندوکردنهوهى رێککهوتنى ئهتۆمیى دهکهن، نهفیۆ بهتاکه کهسێک لهقهڵهمدهدهن کهدهتوانێت وهک چۆن سزاکانى لهسهر ئێران قورس کردووه، بهههمان شێوهى گرێى نێوان ئهمهریکاو ئێران بکاتهوهو رهنگه بایدن مهبهستى لهدهستنیشانکردنیشى ئهوو ناردنى ئاماژهى ئهرێنى و هاوکات هۆشداریى بێت بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران و وهک شمشێرى دوو دهم بهکارى بهێنێت.

رۆژنامهى (ههمشههری) نزیک له ریفۆرمخوازان بهناونیشانى (ئهندازیارى سزاکانى ئێران لهئیدارهى بایدن پۆستى وهرگرت) نووسیویهتی: «ریچارد نهفیۆ نووسهرى کتێبى (هونهرى سزاکان) کهئهندامى تیمى دانوستانکارى ئهمهریکا بۆ رێککهوتنى نێودهوڵهتیى ئهتۆمیى بووه لهسهردهمى ئیدارهى باراک ئۆباما، پۆستى راوێژکارى رۆبێرت مهڵی، نوێنهرى تایبهتى ئهمهریکا لهنهتهوهیهکگرتووهکان بۆ کاروبارى ئێرانى لهئیدارهى جۆو بایدن پێدراوهو ئهو بهداڕێژهرى بناغهى سزاکانى ئهمهریکا بۆ سهر ئێران لهقهڵهمدهدرێت و نازناوى ئهندازیارى سزاکانى وهرگرتووه.

ئامانجى سزاکان ..

گرنگترین ئامانجى سزاکانى ئهمهریکا لهسهر ئێران پهراوێزخستنى ئهو وڵاتهیه لهبازاڕهکانى نهوت لهجیهان و بهزمانێکى دیکه سزاکانى ئهمهریکا راستهوخۆ نهوتى ئێرانى کردووهتهوه ئامانج و نهفیۆ لهپلاندانهرى سهرهکیى ئهم پلانهى وڵاتهکهیهتى و دۆخى ئابوریى و کهمبوونهوهى داهاتى نهوتى ئێستاى ئێران جێ پهنجهى پلانهکانى نهفیۆى به روونى پێوهدیاره.

بایدن بۆ رێککهوتن یان سزاى نوێ که بهسزاى زیرهکانه ناوى دههێنێت پێویستى بهئهندازیارى سزاکان ههیه، بۆیه نهفیۆ لهیهک کاتدا دهتوانێت گرێى پهیوهندییهکانى نێوان ئێران و ئهمهریکا بکاتهوهو هاوکات لهدهستى دێت سزاى کاریگهرتر تاههرهسپێهێنانى دهسهڵاتى ئێران بسهپێنێت و ئهو ململانێیهى نێوان واشنتۆن و تاران یهکلایى بکاتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار