590 په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى ئه‌وروپا داواى ئازادکردنى ده‌میرتاش ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌کى زۆر له‌په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپاو به‌پێشه‌نگایه‌تى ئه‌ڤین ئینجیر، که‌مپه‌ینێکیان بۆ ئازادیى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستپێکردوه.
ئاژانسى فوراتنیوز بڵاویکرده‌وه که ئه‌ڤین ئینجیر که خه‌ڵکى شارى ئامه‌دى باکورى کوردستانه رایگه‌یاندووه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بۆ جارى دووه‌م بڕیارى ئازادکردنى بۆ ده‌میرتاش ده‌رکردوه، به‌ڵام ئه‌و هێشتا له‌زینداندایه‌و ئازادنه‌کراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێمه چاوه‌ڕوانبوین تورکیا ڕێز له‌بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بگرێت، به‌ڵام تورکیا ئه‌و بڕیاره‌ى ڕه‌تکردوه‌ته‌وه، که ناچاره به‌جێبه‌جێکردنی، له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌مانگى کانونى دووه‌مه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌کم کرد‌و پڕۆژه‌یه‌کم پێشکه‌شى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا کرد".
هاوکات، په‌ڕله‌مانتاره کورده‌که‌ى ناو په‌رله‌مانى ئه‌وروپا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانه‌وه په‌سه‌ندکراوه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌کۆى 705 په‌رله‌مانتار 590یان پڕۆژه‌که‌یان بۆ ئازادیى ده‌میرتاش په‌سه‌ندکردووه"
په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپا له47 وڵاتى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا به‌شدارى که‌مپه‌ینه‌که بون، ئێمه واژۆ کۆکراوه‌کانمان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى یه‌کێتیى ئه‌وروپا ناردوه، بابه‌ته‌که‌ش له‌سبه‌ینێ 10ى ئازار ده‌بێته ڕۆژه‌ڤى ئه‌نجومه‌نه‌که‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌کرێت".
