وته‌بێژى ئه‌ردۆغان: هه‌ڵه‌ى پوله‌که راستنه‌کرێته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم قورسترین سزا ده‌درێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:"هه‌ڵه‌ى چاپکردنى پوله‌که ڕاست نه‌کرێته‌وه سزاى قورسى ده‌بێت"، راشیگه‌یاند:" بێ ڕێزییه‌کى گه‌وره کراوه و قبوڵناکرێت".
ئه‌مرۆِ هه‌ینى، به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنامه‌ى (یه‌نى شه‌فه‌ق)ى تورکى، ئیبراهیم کاڵن، وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:"پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵه‌که ڕاستبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌کات ئه‌وا قورسترین سزا وه‌رده‌گرێت".
ئیبراهیم کاڵن ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "بێ ڕێزییه‌کى گه‌وره کراوه و قبوڵناکرێت، ده‌ستبه‌جێ کونسوڵخانه‌که‌مان سکاڵاى له‌و کاره کردووه".
کاڵن هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیکردووه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌ى کراوه ڕاستبکرێته‌وه ئه‌گه‌رنا "قورسترین ئه‌نجامى ده‌بێت".
هه‌روه‌ها دوێنێ ڕۆژى پێنج شه‌ممه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆکى مه‌هه‌په له تویته‌رى خۆى نوسى: "که‌س ناتوانێت له‌دروستکردنى ئه‌و پوله‌ى بۆ سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس دروستکراوه په‌نجه‌ى تۆمه‌تمان بۆ درێژبکات، چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌و نه‌خشه‌یه له‌ژێر پێماندایه".
رۆژى 7ى ئازار له‌کاتى سه‌ردانى پاپاى ڤاتیکان، شه‌ش پول له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دروستکرابوو یه‌کێکیان وێنه‌ى پاپاى ڤاتیکان بوو نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بوو، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى کاردانه‌وه‌ى تورکیا‌و ئێرانى لێکه‌وته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى یاسا کارپێکراوه‌کانى عێراقدا کار ده‌کات و دروستکردنى ئه‌و پوله په‌سه‌ند نه‌کرابوو.