نرخى نه‌وتى عێراق گه‌یشته 70 دۆلار

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاوى عێراقى گه‌یشته 70 دۆلار‌و ئه‌وه‌ش به به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ى 14 مانگى رابردودا تۆمارکراوه.
به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسى عێراقی، دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخى نه‌وتى خاوى عێراقى گه‌یشته 70 دۆلار که ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ى 14 مانگى رابردودا.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان، به 69.44 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کراوه و نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا به 65.79 دۆلار فرۆشراوه
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى بڕیارێکى رێکخراوى "ئۆپێک پڵه‌س" بۆ به‌رده‌وامیدان به که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له مانگى (نیسان/4)دا، نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار