مه‌زڵوم کۆبانێ: خۆبه‌رێوه‌به‌رى رۆژئاڤا به‌رهه‌مى راپه‌رینى قامیشلۆیه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ى ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاڤاى کوردستان هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانى له‌خۆگرتوه، به‌رهه‌مى ڕاپه‌ڕینى قامشلۆیه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئازار، 17 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینى 12ى ئازارى 2004ى قامشلۆ له دژى ڕ‌ژێمى به‌عسى سوورى که تێیدا ڕژێم زۆر دڕندانه چه‌ندین ڕۆڵه‌ى کوردى شه‌هید کرد و به‌وهۆیه‌وه، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده، له تویته‌ر یادى ئه‌و ڕۆژه‌ى کردووه‌ته‌وه.
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى له تویتێکدا نووسیویه‌تی: “به‌رهه‌مى قوربانیى ڕۆڵه‌کانى گه‌ل و شه‌هیده‌کانمان، ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه که له سایه‌یدا، هه‌موو ڕه‌نگ و ئه‌تنیکه جیاوازه‌کان به که‌رامه‌ته‌وه ده‌ژین".
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ڕاپه‌ڕینى 12ى ئازارى قامیشلۆ، هه‌وێنى شۆڕشى 19ى ته‌مووزى 2012ى ڕۆژئاڤاى کوردستانه.
