سیستانى به‌ته‌واوى دوورده‌که‌وێته‌وه له ئێران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیا عێراقیه‌کان نووسراوێکى فه‌رمى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانیان به‌زمانى فارسى بڵاوکردووه‌ته‌وه که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى شاره‌وانى زابلى ئێران کراوه و تێدا سیستانى داواى گۆڕینى ناوى شه‌قامێک ده‌کات که به ناوى ئه‌وه‌وه نراوه ئه‌وه‌ش وه‌ک دوورکه‌وتنه‌وه‌ى له تاران وه‌سف ده‌کرێت.
نووسراوه‌که به هه‌ماهه‌نگى نوسینگه‌ى سیستانى له شارى قوم ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى شاره‌وانى زابل کراوه و تێیدا هاتووه:"ئایه‌توڵا سیستانى قبوڵ ناکات هیچ شه‌قام و باڵه‌خانه‌یه‌ک به‌ناوى ئه‌وه‌وه بکرێت و داواى گۆڕینى ناوى شه‌قامه‌که ده‌کات".
شارى زابل ده‌که‌وێنه پارێزگاى سیستان و به‌لوچستان و ده‌ریاى هاموون، دانیشتووانه‌که‌ى زیاتر له 128 هه‌زار که‌س ده‌بن، که زۆربه‌ى فارسن و که‌مێکیشیان به‌لوچ و په‌شتۆن، هاوکات، ئایینى زۆربه‌یان شیعه مه‌زهه‌بى ئایینى ئیسلامه.