محه‌مه‌د ئۆجه‌لان: ساڵێکه ئاگادارى دۆخى ئۆجه‌لان نین
"له دواى ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى دوورگه‌ى ئیمراڵى چاوم به ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌که‌وتووه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
برایه‌کى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئاماژه به‌وه ده‌دات که نزیکه‌ى ساڵێکه ئاگادارى دۆخى ئۆجه‌لان نیه و ده‌شڵێت:" له دواى ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى دوورگه‌ى ئیمراڵى چاوم به ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌که‌وتووه".
محه‌مه‌د ئۆجالان، براى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) به ئاژانسى میزۆپۆتامیا ڕایگه‌یاندووه:" نزیکه‌ى ساڵێک ده‌بێت، هیچ زانیارییه‌کیان له‌باره‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆوه پێ نه‌گه‌یشتوه و نیگه‌رانیشن به بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه".
محه‌مه‌د ئۆجالان، راشیگه‌یاندووه “له سێى ئازارى ٢٠٢٠ ه‌وه و له دواى ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى دوورگه‌ى ئیمراڵى چاوى به ڕێبه‌ر ئاپۆ که‌وتوه، هیچ زانیارییه‌کیان له‌باره‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆوه، پێ نه‌گه‌یشتوه و جه‌ختیشى کردوه‌ته‌وه که ئه‌وه به‌رپرسیارێتیى ده‌وڵه‌ته و پێویسته له وه‌ها دۆخێک‌دا ئاگادارمان بکات".
براکه‌ى ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که "ده‌سه‌ڵاتداران هیچ زانیارییه‌کیان ناده‌نێ له‌باره‌ى ڕێبه‌ر ئۆجالانه‌وه و که له ڕێى پارێزه‌رکانیشه‌وه داواى دیدار و زانیارى ده‌که‌ین، هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌داوینه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ و نووسینگه‌ى یاسایى پارێزه‌رانى سه‌ده، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له شه‌وى ڕابردوه‌وه له‌سه‌ر دۆخى ته‌ندروسیتى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى گه‌لى کورد بڵاوکرانه‌وه، ڕاگه‌یه‌نراوێکیان بڵاوکرده‌وه و داواکاریى دیدارى به‌په‌له‌یان پێشکه‌شى داواکارى گشتیى بورسا کرد.