هه‌سه‌ده: 37 چه‌کدارى میلیشیاى تورکیا له عه‌ین عیسا کوژران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ماوه‌ى سێ ڕۆژدا له عه‌ین عیسا، 37 چه‌کدارى ئیسلامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى تورک کوژراون و 18 دیکه‌شیان بریندارن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى ئازارى 2021، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى (هه‌سه‌ده)، له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ئامارى سێ ڕۆژى شه‌ڕى له عین عیسا بڵاوکرده‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌که له ماوه‌ى شه‌ڕى ڕۆژه‌کانى 19، 20 و 21ى ئازار له عه‌ین عیسا، 37 چه‌کدار کوژراون، 18 دیکه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو که چه‌ندین که‌لوپه‌ل و چه‌کى میلیشیاکانیان تێکشکاندووه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ند پارچه چه‌کێکیشدا گرتووه.
هاوکات ئاماژه‌یان به قوربانیانى مه‌ده‌نى کردووه که منداڵێک شه‌هید بوه و پێنج هاوڵاتیش بریندار بوون.
هه‌سه‌ده باسى زیانه گیانییه‌کانى شه‌رڤانانى کردووه که" چوار شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون و سێ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون".