کۆمسیۆنى عێراق: ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجام نادرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق راگه‌یه‌نراوێکیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجام نادرێت.
ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو که له‌دواى چه‌ندین کۆبونه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ عێراقییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و گفتوگۆى پێویستى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌باره‌وه کرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان روونکردووه‌ته‌وه که به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ژماره (٩)ى ساڵى ٢٠٢٠ که بڕگه‌یه‌کى تایبه‌ته به ده‌نگدانى عێراقیه‌کانه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات "گرفتى دارایى و ته‌کنیکى و یاسایى له‌به‌رده‌م ته‌واوکردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران دروست ده‌بێت".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار