هه‌سه‌ده‌ نمایشێکى گه‌وره‌ى سه‌ربازى ئه‌نجامدا

"هه‌سه‌ده‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تى جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆتایى به‌ده‌سه‌ڵاتى داعش هێنا".

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌)، به‌ فه‌رمانده‌یى جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم کۆبانێ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆتایان به‌ده‌سه‌ڵاتى داعش هێنا له‌ خاکى سوریادا و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ نمایشێکى سه‌ربازى گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا.

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ رۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا هه‌سه‌ده‌، کۆنترۆڵکردنى شارۆچکه‌ى باغۆزى راگه‌یاند و کۆتایى به‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ هێنا، که‌ داعش له‌ سه‌ر خاکى سووریا و عێراق درووستیکردبوو.

رۆژى23ى ئازارى 2019، دواى چه‌ندین رۆژ له‌ گه‌مارۆدانی، چه‌کدارانى داعش له‌ شارۆچکه‌ى باغۆز خۆیان راده‌ستى هه‌سه‌ده‌ کرد و ده‌یان هه‌زار چه‌کدار و که‌سوکارى چه‌کداره‌کان گواسترانه‌وه‌ بۆ که‌مپى هۆل.

له‌ نزیک کێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌لعومه‌رى نه‌وتى له‌ بیابانى دێرزوور، هه‌سه‌ده‌ ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى وڵاتانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، نمایشێکى سه‌ربازى رێکخست.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا، هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند:"کۆتایهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌سه‌ر دوا پێگه‌ى جوگرافیدا له‌ خاکى سووریا به‌ ماناى کۆتایهاتنى یه‌کجاره‌کى داعش نایه‌ت و هێشتا ئه‌و رێکخراوه‌ مه‌ترسییه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار