تورکیا چیچه‌ک کوبانێ به‌سزاى به‌نکردنى هه‌تاهه‌تایى سزاده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ده‌وڵه‌تى تورک سزاى به‌ندکردنى هه‌تاهه‌تایى به‌سه‌ر چیچه‌ک کۆبانێ، کچه‌ شه‌ڕڤانى رۆژئاڤاى کوردستان سه‌پاند که‌ دووساڵ له‌مه‌وبه‌رکه‌وته‌ به‌بریندارى که‌وته‌ ده‌ست میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى تورکیا.

رۆژى سێشه‌ممه‌ 23ى ئادارى 2021، له‌ دانیشتنى دادگا له‌باره‌ى که‌یسى (دۆزگین ته‌مۆ )ناسراو به‌ چیچه‌ک کۆبانێ، له‌ پێنجه‌مین دادگاى سزا قورسه‌کانى رووهاى باکوورى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. 

 چیچه‌ک کۆبانێ که‌ نزیکه‌ى دوو ساڵه‌ له‌ تورکیا به‌ند کراوه‌ و له‌ گرتووخانه‌ى داخراوى جۆرى Tى روها دایه‌، له‌ رێگه‌ى سیسته‌مى ده‌نگ و ره‌نگ به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى دادگاى کردووه‌.

چیچه‌ک کۆبانێ، له‌ رۆژى 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 له‌ گوندى مشێرفه‌ له‌ عه‌ین عیسا له‌ کاتى ئۆپه‌ڕاسیۆنى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان به‌ بریندارى که‌وتووه‌ته‌ ده‌ستى میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى تورکیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار