گیرخواردنى که‌شتییه بازرگانییه‌که‌ى نۆکه‌ندى سوێس نرخى نه‌وتى به‌رزکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گیرخواردنى که‌شتییه بازرگانیه‌که‌ى نۆکه‌ندى سوێس و ڕێگه‌گرتنى سه‌دان که‌شتى بازرگانى دیکه، نرخى نه‌وتى له بازاڕه‌کانى جیهاندا به ڕێژه‌ى له‌سه‌دا سێ به‌رزکردووه‌ته‌وه.
به‌هۆى گرتنى نۆکه‌ندى سوێسه‌وه له‌لایه‌ن که‌شتییه‌کى گه‌وره‌ى بازرگانییه‌وه که درێژییه‌که‌ى 400 مه‌تر ده‌بێت، نرخى نه‌وتى برێنت به ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 19.3% به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشته 62 دۆلار‌و 73 سه‌نت، پاش ئه‌وه‌ى ڕۆژى دواتر نرخه‌که‌ى 60 دۆلار‌و 50 سه‌نت بووه.
نۆکه‌ندى سوێس له وڵاتى میسر به شا ڕێگاى نه‌وت و بازرگانى جیهان داده‌نرێت، له دوینێ کاتژمێر هه‌شتى ئێواره‌وه داخراوه و سه‌دان که‌شتى مۆڵیان خواردووه، له کاتێکدا ساڵانه 19 هه‌زار که‌شتى گه‌وره‌ى بازرگانى پیایدا تێده‌په‌ڕن و ساڵانه ئه‌م ئاسته‌نگیانه دووباره ده‌بنه‌وه.
که‌شتییه گیرخواردووه‌که‌ى نۆکه‌ندى سوێس 220 هه‌زار تۆنه، درێژیه‌که‌ى 400 مه‌تره و پانیه‌که‌ى 59 مه‌تره، سه‌دان کۆنتێنه‌ر له چینه‌وه بۆ ڕۆتردامى هۆڵه‌ندا هه‌ڵده‌گرێت و خاوه‌ندارێتیه‌که‌ى بۆ کۆمپانیاى ئێڤهرگرینى تایوانى ده‌گه‌ڕێته‌وه که له په‌نه‌ماوه به‌ڕێکه‌وتبوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانى نۆکه‌ندى سوێس هۆکارى گیرخواردنى که‌شتیه‌که‌یان بۆ خۆڵ بارینێکى زۆر و ڕه‌شه‌بایه‌کى به‌هێز گه‌ڕانده‌وه که ڕێڕه‌وى که‌شتیه‌که‌ى گۆڕیوه و که‌شتیه‌که‌ى سوڕاندووه، له کاتێکدا پانى نۆکه‌نده‌که له‌و شوێنه‌دا که‌متر له 150 مه‌تره.
سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌کان بۆ ڕزگارکردنى که‌شتییه‌که‌و ڕاستکردنه‌وه‌ى ئاڕاسته‌که‌ی، به‌ڵام شاره‌زایانى دۆخه‌که پێیانوایه هه‌وڵه‌کان چه‌ند ڕۆژێکیان پێده‌چێت تا ده‌توانرێت که‌شتیه‌که ڕێک بکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ هاتووچۆى که‌شتییه بچووکه‌کان، نۆکه‌نده‌که نه‌گیراوه و جووڵه‌ى ئاسایى خۆیان به‌رده‌وامه.