‌هۆشدارییه‌ک له‌ فه‌رمانده‌یى هه‌رێمى هه‌فتانینه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى هه‌رێمى هه‌فتانین هۆشداریى به‌و که‌سانه‌ ده‌دات، که‌ خزمه‌تى داگیرکه‌ران ده‌که‌ن و داوا ده‌کات، ده‌ست له‌و کارانه‌ هه‌ڵگرن که‌ خزمه‌ت به‌ داگیرکه‌ر ده‌کات و دووره‌ له‌ پێوانه‌کانى وڵاتپارێزیی.

ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین:

گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له‌ هه‌ر ده‌ڤه‌رێکى کوردستان و هه‌ره‌ دوایى له‌ گاره‌ و هه‌فتانین به‌رخۆدانێکى به‌هێزیان نیشاندا و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌یان بۆ گه‌لى کورد تۆمار کرد. گه‌له‌که‌مان به‌و وره‌ و هێزه‌ى که‌ له‌ گه‌ریلا وه‌رى ده‌گرێت، به‌ وره‌ و ڕۆحى گاره‌ ڕژانه‌ گۆڕه‌پانه‌کانى نه‌ورۆز و جارێکى تر نیشانیاندا که‌ ئه‌وان گه‌لى سه‌رهه‌ڵدانن.

له‌ قۆناغێکى ئاوه‌هادا ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ده‌ست له‌ پیلانى داگیرکاریى به‌رنادات و ده‌یه‌وێت زیاترى بکات. به‌تایبه‌تى ده‌خوازن هه‌ندێک که‌س له‌ باشوورى کوردستان تێوه‌گلێنن و ئه‌وان بۆ ئامانجه‌ گڵاوه‌کانیان به‌کار بهێنن. له‌ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ هه‌ندێک که‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى مادیى هاوکاریى داگیرکه‌ران ده‌که‌ن، له‌ هه‌فتانین له‌ کارى ڕێگه‌ و له‌ گاره‌ کارى به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ن. له‌ کوردستان بۆ داگیرکاریى سه‌ربازیى ڕێگه‌ دروست ده‌کرێت. کارکردن له‌ دروستکردنى ڕێگه‌ى سه‌ربازیى به‌واتاى خزمه‌تى دووژمنه‌ و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ تاوانێکى گه‌وره‌یه‌ له‌ دژى گه‌ل.

که‌سانێک، که‌ بۆ خزمه‌تى داگیرکه‌ران کار ده‌که‌ن پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یى ئێمه‌ هۆشدارییان پێدراوه‌. گه‌لێک که‌س ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى دوژمن-یان بینیوه‌  و وازیان له‌ خزمه‌تکردنى داگیرکه‌ر هێناوه‌. به‌ڵام هه‌ندێک که‌س هێشتا به‌ به‌رده‌وامیى خزمه‌تى داگیرکه‌ر ده‌که‌ن و له‌ داگیرکاریى باشوورى کوردستان ڕۆڵ ده‌گێڕن. ئێمه‌ جارێکى تر داوایان لێده‌که‌ین که‌ با ده‌ست له‌م کرده‌وه‌یه‌ به‌رده‌ن  و خزمه‌تى دووژمن نه‌که‌ن ئه‌م کاره‌یان دووره‌ له‌ پێوانه‌کانى وڵاتپارێزیی.

فه‌رمانده‌یى هه‌رێمى هه‌فتانین
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار