دادگاى ده‌ستورى کاتى داواکارى گشتى تورکیاى بۆ داخستنى هه‌ده‌په راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگاى ده‌ستووریى تورکیا کاتى دانیشتنى دادگاکه‌ى بۆ بڕیاردان له‌داواکارییه‌که‌ى داواکارى گشتى تورکیا بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) دیاریکرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئازارى 2021، دادگاى ده‌ستووریى تورکیا بڕیاریدا ڕۆژى 31ى ئه‌م مانگه دانیشتنى دادگاکه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌و داواکارییه‌ى داواکارى گشتى تورکیا پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستووریى کردووه بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په).
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان رۆژدا بڕیاره دادگاى ده‌ستووریى چاوده‌خشێنێته‌وه به سکاڵاکه‌ى عومه‌ر فاروق، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په که داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى په‌رله‌مانتاریى کردبوو.
ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه داواکارى گشتى دادگاى ده‌ستووریى باڵاى تورکیا داواکارییه‌کى بۆ داخستنى هه‌ده‌په به‌تۆمه‌تى "کارى تیرۆرستی" پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستووریى کرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش کاردانه‌وه‌ى ئه‌وروپا و ئه‌مریکاى لێکه‌وتووه‌ته‌وه و داواده‌که‌ن، تورکیا بڕیارى داخستنى هه‌ده‌په نه‌دات.
پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) پارتێکى کوردى باکورى کوردستانه‌و 56 ئه‌ندامى له په‌رله‌مانى تورکیادا هه‌یه و زیاتر له 10 هه‌زار په‌رله‌مانتارو سه‌رۆک شاره‌وانى و به‌رپرس و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان له زیندانه‌کانى تورکیادان.
