وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا له‌باره‌ى شه‌نگال و مه‌خموره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند،"چاوه‌ڕوانین کارى پێویست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین کات تیرۆریستانى شنگال و مه‌خمور له چالاکى په‌کبخرێن."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021، ئه‌نادۆڵى تورکی، خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا، به رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رماندانه‌ى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا که له‌سه‌ر ھێڵى سنوریى و ده‌ره‌وه‌ى سنور له ئه‌رکدان و رایگه‌یاند،"چاوه‌ڕوانین کارى پێویست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین کات تیرۆریستانى شنگال و مه‌خمور له چالاکى په‌کبخرێن."
خولوسى ئاکار له‌میانى کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌باره‌ى جموجوڵه‌کانى یۆنان وتی:"وێڕاى ھه‌ڵوێستى ئاشتیانه و دانوستانخوازانه‌ى ئێمه، چه‌واشه‌کارى و ده‌ستدرێژییه‌کانى یۆنان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش گرژییه‌کان زیاتر ده‌کات".
خولوسى ئاکار باسى له به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى سوپاى تورکیاى کرد و وتی: "سه‌ربازه‌کانمان حه‌شارگه‌کانى تیرۆریان ھه‌ڵته‌کاندوه و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان به‌توندى به‌رده‌وامن".
