زانیارى نوێ له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى بڵاوده‌کرێته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوبه‌رى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان رایگه‌یاند، بڕگه‌کانى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان له‌لایه‌ن تیمه ئه‌ندازیارییه‌کانى سه‌ر به‌گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان به‌چڕى کاریان تێدا ده‌کرێت و له‌ئێستادا به‌شێکى زۆرى دروستکردنى ئاوباره‌کان کۆتای‌یان پێهاتووه.
شاباز سدیق، به‌ڕێوبه‌رى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان رایگه‌یاند، له‌ته‌واوى بڕگه‌کانى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان، به‌شێوه‌یه‌کى خێرا تیمه ئه‌ندازیارییه‌کانى سه‌ر به‌گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان کار بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌ئێستادا به‌شى زۆرى کارى دروستکردنى ئاوباره‌کان کۆتای‌یان پێهاتوه‌و کارى برین و پڕکردنه‌وه له ته‌واوى 32 کیلۆمه‌ترى پرۆژه‌که به‌شێوه‌یه‌کى چڕوپێ به‌رده‌وامه.
هاوکات، به‌ڕێوبه‌رى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، له ئێستادا پلانێکى تۆکمه‌و گشگیرى ئه‌ندازیاریان داڕشتوه بۆ ئه‌وه‌ى له که‌مترین ماوه‌دا کاره‌کانى دروستکردنى 5 ئه‌نده‌رباس و پردى سه‌رچه‌مى تانجه‌رۆ به‌سه‌رکه‌وتوى به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.