به‌رهه‌م ساڵح یاساى بودجه‌ى په‌سه‌ند کرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق یاساى بودجه‌ى عێراقى په‌سه‌ندکرد و رایگه‌یاند:"پێویسته جێبه‌جێکردنى به‌نده‌کانى یاساى بودجه له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بێت و پشتیوانى له چاکسازى ئابورى بکات".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه د. به‌رهه‌م ساڵح واژۆى له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 کرد و جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى په‌سه‌ندکردنى یاساکه به‌ئامانجى گهرهنتیکردنى پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانى گه‌ل، دابینکردنى موچه فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان و خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ت بوه، به‌جۆرێک بتوانرێت دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ هه‌مو ناوچه‌کانى عێراق و پێکهاته‌کان دابین بکات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر پێویستى چاکسازى دارایى و پشتیوانى که‌رته جیاوازه‌کانى ئابورى به‌ئامانجى گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنیان، په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ش هه‌نگاوێکه به‌ئاڕاسته‌ى دابینکردنى مافى هاوڵاتیان و له‌سه‌ر فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانیش پێویست ده‌کات برگه‌کانى یاساکه بخهنهبوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌جۆرێک وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستى هاوڵاتیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى وڵات بێت.
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پێویست ده‌کات رێکارى چێ بیگیرێته‌به‌ر بۆ پشتیوانى له‌و خێزانانه‌ى که داهاتیان سنورداره، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنى هه‌لى کار بۆ گه‌نجان، به‌رده‌وامى چاکسازى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی.
رۆژى 31ى ئازار په‌رله‌مانى عێراق به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى دواى زیاتر له 4 مانگ گفتوگۆ له‌سه‌ر برگه و ماده‌کانی، پڕۆژه یاساى بودجه‌ى په‌سه‌ندکرد و ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێکیش که ئه‌گه‌ر 10ى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چو، په‌رله‌مان له (07-10-2021) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.