قوباد تاڵه‌بانی هه‌شت هه‌زار هه‌لى کار راده‌گه‌یه‌نێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌کاتى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌یه‌کى ستراتیژى له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به پرۆژه‌ى ستراتیژى ده‌بین به خاوه‌نى ئابورییه‌کى سه‌قامگیر و وه‌به‌رهێن و به‌هێز".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، قوباد تاڵه‌بانى جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌کاتى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى بنیاتنانى کارگه‌ى شه‌کرى بیتوێن له سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ڕایگه‌یاند:" ئه‌م پرۆژه‌یه هاوتایه له‌گه‌ڵ ڕوئیاى من بۆ ئابورییه‌کى به‌هێز، حکومه‌ت به ته‌نها ناتوانێت هه‌موو کارێک بکات، به‌ڵکو ده‌بێت حکومه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ که‌رتى تایبه‌ت بڕه‌خسێنێت کارى له‌مجۆره ئه‌نجام بدات".
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى ڕاشیگه‌یاند به پرۆژه‌ى له‌م جۆره زانکۆکان به بازاڕه‌وه گرێ ده‌درێن و چاویان له‌وه نابێت حکومه‌ت دایان بمه‌زرێتنێت،" به پرۆژه‌ى ستراتیژى ده‌بین به خاوه‌نى ئابورییه‌کى سه‌قامگیر و وه‌به‌رهێن و به‌هێز".
هاوکات جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌م پرۆژه‌یه "هه‌شت هه‌زار هه‌لى کارى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ" دروست ده‌کات، که‌رتى کشتوکاڵیش هه‌نگاوێک ده‌باته پێشه‌وه.