هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین 14 چه‌کدارى تورک و میلیشیاکان کوژران

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین ئاشکراى ده‌که‌ن که "له زنجیره چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیاندا له ناوچه داگیرکراوه‌کانى عه‌فریندا نۆ سه‌ربازى داگیرکه‌رى تورکیا و پێنج چه‌ته‌ش کوژراون و 12سه‌رباز و میلیشیاى هاوپه‌یمانى تورک بریندار بوون".
هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین ئه‌مڕۆ به ڕاگه‌یاندراوێک ئامارى زنجیره چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیانى بڵاو کرده‌وه که له نێوان ڕۆژانى 19ى ئازار تا 7ى نیسان له دژى داگیرکران له عه‌فرین پێکیان هێناوه.
به‌پێى ئامارى چالاکییه‌کانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین، له ئه‌نجامى چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیاندا له 12ى ئازار له گه‌ڕه‌کى زه‌یدییه‌ى شارى عه‌فرین، دوو میلیشیا کوژران و بریندار کراوه.
هه‌روه‌ها 20ى ئازار ئۆتۆمبێلیکى میلیشیاکان تێکشکێنراوه، 24ى ئازار له گوندى کزلباش دوو میلیشیاى تورک کوژراون و بریندار کراوه و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێنراوه.
هاوکات ڕۆژى 28ى ئازار له دژى باره‌گایه‌کى سه‌ربازى تورکیا له عه‌فرین چالاکییه‌ک ئه‌نجامداراوه که تێیدا چوار سه‌رباز کوژراون و دوو سه‌ربازیش بریندار کراون و دوو خاڵى سه‌ربازیش تێکشکێنراوه"هه‌ر له 28ى ئازار له گوندى جه‌له‌مێ میلیشیایه‌کى تورک کوژرا، ڕۆژى 7ى نیسان له گوندى ماره سه‌ربازێک کوژرا و سێ سه‌ربازیش بریندار کران و ئۆتۆمبیلێکیشیان تێکشکێنرا...هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا له ئه‌نجامى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شه‌ڕڤاناندا له گوندى گۆبه‌لێ چوار سه‌ربازى تورکیا کوژران و پێنج سه‌ربازیش بریندار کران".
له ئه‌نجامى ئه‌و زنجیره چالاکییانه‌ى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فریندا به گشتى پێنج میلیشیاى تورک و نۆ سه‌رباز کوژراون و دوو میلیشیا و 10 سه‌ربازیش له عه‌فرین بریندار کراون.
