ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى له‌هه‌ولێره

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى به سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێ‌کرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى به سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق کۆبووه‌وه.
هاوکات ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا کۆبووه‌وه و دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان به‌گشتى تاوتوێ کرد.
هاوکات، هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ عێراق دابین ده‌کات و به‌مه‌ش عێراق ده‌بێته‌وه به وڵاتێکى به‌هێزى ناوچه‌که و ڕۆڵى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تیى خۆى ده‌گێڕێت.
