عێراق گه‌وره‌ترین ڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازى راگه‌یاند
"بڕى 300 ملیۆن پێ سێجا له غاز ئاماده ده‌کات"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاویکرده‌وه، له کۆتایى ساڵى 2022 وه‌به‌رهێنان به بڕى 300 سه‌د ملیۆن پێ سێجا له غاز ته‌واوده‌بێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازه له‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى 4ى 2021، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له راگه‌یاندراوێکدا بڵاویکرده‌وه،" ئامانجى عێراق بۆ وه‌به‌رهێنانى 300 سێ سه‌د ملیۆن) پێى سێجا له (غازى هاوه‌ڵى نه‌وت)، ئه‌و غازه‌ى که له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌سوتێت له کێڵگه نه‌وتیه‌کانى میسان، له‌کۆتایى ساڵى 2022 ئه‌م ئامانجه به‌جێده‌گه‌یه‌ندرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که جێبه‌جێکردنى ئه‌و پرۆسه‌یه گرنگیه‌که بۆ به‌هێزکردنى ئابورى عێراق و گه‌شه به تواناکانى ئه‌و وڵاته ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر سود له‌و غازه ببینێت که له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانى نه‌وتدا ده‌سوتێت.
هاوکات، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشکراشیکرد، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت سه‌رپه‌رشتى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌کات، کۆبونه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (CEPC )ى چینى که به‌ڵێنده‌رى جێبه‌جێکارى ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجامده‌دات.
به‌پێى راپۆرتێکى رۆیته‌رز، عێراق ساڵانه نزیکه‌ى 18 ملیار پێ سێجا غازى هاوه‌ڵى نه‌وتى ده‌سوتێنێـت و به‌هه‌ده‌رى ده‌دات، له‌و بڕه غازه‌ى که به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات عێراق ساڵانه ده‌توانێت کاره‌با بۆ سێ ملیۆن ماڵ دابین بکات.
