ئه‌مریکا 50 فرۆکه‌ى ئێف 35 به‌ ئیمارات ده‌فرۆشێت

"به‌به‌هاى 23 ملیار دۆلار فرۆکه‌ى ئێف 35 و 18 به‌ ئیمارات ده‌فرۆشێت"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئیداره‌ى جۆو بایدن به‌ به‌هاى 23 ملیار دۆلار، فڕۆکه‌ى ئێف 35 و فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى به‌ ئیمارات ده‌فرۆشێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌ زارى راوێژکارانى باڵاى کۆشکى سپییه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئیداره‌ى جۆو بایدن کۆنگرێسى ئه‌مریکاى له‌ رێککه‌وتننامه‌یه‌کى فرۆشتنى چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى به‌ ئیمارات ئاگادارکردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له‌ پاکێجێکى سه‌ربازى فرۆشتنى چه‌کدا به‌پێى رێکه‌وتنه‌که‌یان به‌رهه‌مه‌کانى جه‌نه‌راڵ ئۆتۆمیکس، ته‌کنۆلۆژیاى رایتۆن و لۆکهید مارتن به‌ ئیمارات ده‌فرۆشێت.

هاوکات، 50 فڕۆکه‌ى ئێف 35 و 18 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان له‌ جۆرى MQ-9B و فڕۆکه‌ى ئاسمان به‌ ئاسمان و ئاسمان به‌ زه‌ویش له‌خۆده‌گرێت.

لاى خۆیه‌وه‌، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ى پێشبینى دیالۆگێکى جددى و گرنگ له‌ نێوان ئه‌مریکا و ئیماراتدا ده‌کات، تایبه‌ت به‌ کارى هاوبه‌شێتى و سه‌قامگیرییه‌تى ئه‌منی.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار