وەزارەتی دارایی عێراق لەم مانگەوە باج لەسەر موچە دادەنێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیازێکی خستوەتەر بەردەم ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە باج لەسەر موچەی فەرمانبەران دابنرێت و ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 کارابکرێتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لەدواین نوسراویدا کەواژۆی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی لەسەرە پێشنیاز کراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 کارابکرێتەوە و لێبڕین لەسەر باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی مووچە لەم مانگەوە بخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

باس لەوەشکراوە، پێشنیاز دەکەن دانانی باج لەسەر سەرجەم داهاتی موچە بێت لەوانەش (مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵە، هاندان، دەستكەوتی مانگانە، ساڵانە، پاداشت، ئیفاد و هەر داهاتێكی دیکە)  و بڕیارەکەش لەم مانگەوە بچێتەبواری جێبەجێکردەوە.

چاوەڕێ دەکرێت پێشنیازەکەی وەزارەتی دارایی کاردانەوەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ، شەقام و هێزە سیاسییەکانی لێبکەوێتەوە، بەتایبەت کە عێراق بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت هەنگاو دەنێت و زۆرێک لەهاوڵاتیان بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەکڕینی کاڵا و مامەڵەکانیان زیانمەند بوون و لایەنەکان نایانەوێت لەوەزیاتر رێکار بگیرێتەبەر کەزیان لە پێگەی جەماوەرییان بدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار