کۆمسیۆنى عێراق: دواى په‌سه‌ندکردنى کاندیده‌کان بانگه‌شه ده‌ستپێده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، دواى په‌سه‌ندکردنى کاندیدکراوان بۆ ھه‌ڵبژاردنى داھاتوى په‌رله‌مانى عێراق بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى نیسانى 2021، جومانه غه‌ڵاى وته‌بێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" دواى په‌سه‌ندکردنى کاندیدکراوان بۆ ھه‌ڵبژاردنى داھاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌رێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوه که بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردن به‌رله مانگێک له به‌ڕێوه‌چونى پڕۆسه‌که ئه‌نجام ده‌درا".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ھه‌مانگى باشمان دروستکردوه که له کاتى بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردندا زیان به دامه‌زراوه‌کانى گشتیى نه‌گه‌یه‌ندرێت".
هاوکات، وته‌بێژه‌که‌ى کۆمسیۆن ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران سیسته‌مێکى سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردن دیاریکردوه که له داھاتودا بڕیار له‌سه‌ر میکانیزم و رێکخستنى پڕۆسه‌که ده‌دات".
بڕیاره ھه‌ڵبژاردنى پێشوخته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له 10 ى مانگى (تشرینى یه‌که‌م/10)ى ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت و تیایدا 25139375 ملیۆن و 139 هه‌زارو 375 ده‌نگده‌ر مافى به‌شدارییکردنیان له پڕۆسه‌که‌دا ده‌بێت.