میلیشیاکانى سوریا ئاگربه‌ستیان شکاند و هێرشیان کرده سه‌ر ئاسایشى رۆژئاڤا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى له دوێنێیه‌وه ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان و میلشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى سه‌ر ئه‌سه‌د له قامشلۆ ڕاگه‌یه‌ندرابوو، میلشیاکان جارێکى دیکه هێرشه‌کانیان ده‌ستپێکرده‌وه.
به نێوه‌ندگرى پۆلیسى ڕوسیا له قامشلۆ، شه‌ر و پێکدادانى هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاڤا و ملیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى ڕاگیرابوو و بۆ ماوه‌ى 24کاتژمێر هه‌تا پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جارێکى دیکه میلشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى له گه‌ڕه‌کى وه‌حده‌ى شارى قامشلۆ هێرشیان کرده‌وه سه‌ر هێزه‌کانى ئاسایش و له ئه‌نجامدا شه‌ر و پێکدادان ڕوویدایه‌وه و ئاڵۆزى به‌رده‌وامه.
شه‌وى چوارشه‌مه‌ى ئه‌م هه‌فته له فولکه‌ى وه‌حده له شارى قامشلۆ، ملیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى سه‌ر به ڕژیمى ئه‌سه‌د که له ژێر فه‌رمانى ئێراندان، له گه‌ڕه‌کى ته‌ییه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر خاڵێکى هێزه‌کانى ئاسایش و له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانێکى هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان شه‌هید بوو.
دوابه‌دواى ئه‌مه هێزه‌کانى ئاسایش به‌رپرچیان دایه‌وه و له گه‌ڕه‌کى ته‌ى که شوێنى نشته‌جێ بوونى ئه‌و ملیشیانه‌یه، پێشڕه‌وییان کرد و ناوه‌نده‌که‌یانیان به ناوى ” مفرزه لیلو” کۆنترۆڵ کرد.