په‌نجا په‌رله‌مانتارى عێراق تووشى کۆرۆنابوون

"یانزه‌ په‌رله‌مانتاریان دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره‌و له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکییدان"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
له‌کۆى 329 په‌رله‌مانتارى عێراق په‌نجا په‌رله‌مانتاریان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 یان دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره‌و له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان.

 ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى نیسانى 2021، میدیا عێراقییه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌ له‌ کۆى 329 په‌رله‌مانتار 50 یان تووشى کۆرۆنا بوون و 11 له‌و که‌سیان  له‌ ژێر ئامێرى ئۆکسجینى ده‌ستکردان و چاودێرى ورد ده‌کرێن.

دواى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌عێراق، تا ئێستا چوار په‌رله‌مانتار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ ڤایرۆسه‌که‌ که‌ یه‌کێکیان کورده‌و پێکهاتوون له‌(غه‌یدا که‌مبش، حوسێن ئه‌لزوھێری، ئارام ناجى باڵه‌ته‌یى، عه‌دنان ئه‌لئه‌سه‌دی)
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار